بە فەرمی لینۆفۆ لاپتۆپی نوێی IdeaPad ڕاگەیاند، لەگەڵ ڕاگەیاندنی تەکنەلۆژیای تۆڕی نەوەی پێنجەم بە بەکارهێنەرانی چیپسێتی Snapdragon 8cx

لەگەڵ ڕاگەیاندنی تابلێتی Lenovo Tab P11، لینۆفۆ هێشتا بەردەوامە لە نمایشەکانی و ئەمڕۆ لە کۆنگرەی CES 2021 لاپتۆپی نوێ و بەهێزی بە چەندین بژاردەی چیپی کواڵکۆم و پرۆسێسەری ئێنتێڵ و پرۆسێسەری زنجیرەی H ئەی ئێم دی و گرافیک کاردی ئێن ڤیدیا

 

 

:Lenovo IdeaPad 5G

 

 

لاپتۆپەکە قەبارەی 14 ئینجە و چیپسێتی 7 نانۆمەتری Qualcomm Snapdragon 8cx لەسەر جێگیر کراوە و بە تەواوی پشتگیری سیستەمی ویندۆوز 10 دەکات و مۆدێمی X55 بە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەمەوە لەسەر جێگیر کراوە

ڕوونما قەبارە 14 ئینجییەکەی لاپتۆپەکە لە جۆری IPS LCDـیە و ڕوونی 1080 پێکسڵە و هەروەها بڵندگۆکانی لاپتۆپەکە لە ڕێگەی Dolby Atmosـەوە گونجێندراون و دەنگێکی نایاب دەبەخشن

لاپتۆپەکە کێشی بریتییە لە 1.2 کیلۆگرامە و تەنکییەکەی بریتییە لە 14.9 mm و پاتری 51 WHr لە خۆ دەگرێت و بەرگەی 20 کاتژمێر لێدانەوەی ڤیدیۆ دەگرێت(تێبینی: بە بێ کار پێ کردنی تۆڕی نەوەی پێنجەم)، هەروەها لە ڕێگەی دەرچەی Type-Cـەوە بە هێزی 65 وات بارگاوی دەکرێتەوە

 

نرخی لاپتۆپەکە تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە و وادەی ئاشکرا کردنی لە لایەن لینۆڤۆوە ئاشکرا نەکراوە

 

:Lenovo IdeaPad 4G/LTE

جۆری تۆڕی نەوەی چوارەمی لاپتۆپەکە هەمان تایبەتمەندییەکانی جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەم و هەمان دیزاین لە خۆ دەگرێت بەڵام چیپسێتەکەی Snapdragon 8c دەبێت واتە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەم ناکات و ئەگەر دەتەوێت هەمان تایبەتمەندی بە نرخێکی کەمتر لە جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەم بەدەست بهێنیت بژاردەیەکی باش دەبێت بەڵام بەهەمان شێوە جۆری تۆڕی نەوەی چوارەمیش نرخەکەی ئاشکرا نەکراوە و وادەی ئاشکرا کردنی نرخەکەشی ڕاینەگەیاندراوە

(Lenovo IdeaPad 5i Pro (with Intel

 

ئەم لاپتۆپەیان هەندێک جیاوازە و بە پرۆسێسەرەکانی کۆمپانیای ئێنتێڵ بەردەست دەخرێت، کە نەوەی یازدەهەمی پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵە و تاوەکو Core i7 بەرز دەکرێتەوە، لاپتۆپەکە تاوەکو لە مادەی کانزایی بەرهەم هاتووە و بە دوو جۆر قەبارەی ڕوونما بەردەست دەخرێت، ڕوونمای قەبارە 14 ئینج و 16 ئینج، قەبارەی 16 ئینج لە جۆری IPS LCDـیە و ڕوونییەکەی بریتییە لە 2.5K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 350 نێت، هەروەها قەبارەی 14 ئینج لە هەمان جۆری ڕوونمایە بەڵام قەبارەکەی بریتییە لە 2.8K و ڕووناکی تاوەکو 400 نێت

هەڵبژاردەی پرۆسێسەری بەردەست بۆ لاپتۆپەکە بریتییە لە پرۆسێسەری Intel Core i7 نەوەی یازدەهەم لەگەڵ گرافیک کاردی ناوەکی Nvidia MX450، هەروەها بە بیرگەی تاوەکو 1 تێرابایت لە جۆری PCIe M.2 بەرز دەکرێتەوە لەگەڵ بژاردەی تاوەکو 16 گێگابایت ڕام لە جۆری DDR4، هەروەها لە ڕێگەی کۆنتڕۆڵی Q لەسەر تەختەکلیلی لاپتۆپەکە کە تایبەتە بە لینۆڤۆ بە داگرتنی Fn+Q لاپتۆپەکە دەچێتە بوارێک کە لە نێوان ”باشترین ئاستی پێشکەش کردن“ و ”پاراستنی وزە“ دەبێت و دۆخێکی باش دەبێت بۆ هاوسەنگ کردنی لاپتۆپەکەت لە کاتی ئەنجامدانی کاری ئاساییدا

 

مۆدێلی قەبارە 14 ئینج خاوەن پاترییەکی قەبارە 56.5 WHrـە و مۆدێلی قەبارە 16 ئینج پاترییەکی قەبارە 75 WHr لە خۆ دەگرێت و دەتوانرێت لە ڕێگەی دەرچەی Thunderbolt 4 portـەوە بارگاوی بکرێتەوە و پشتگیری تەکنەلۆژیای Wi-Fi 6 دەکات

 

لاپتۆپەکە لە ئەوروپا، ئاسیا، ئەفریقا بەردەست دەخرێت و نرخی دەست پێکی قەبارە 14 ئینج بریتییە لە 700 یۆرۆ و نرخی دەست پێکی قەبارە 16 ئینج بریتییە لە 900 یۆرۆ

 

(Lenovo IdeaPad 5 Pro (with AMD

 

ئەم جارەیان لینۆڤۆ بە ئەی ئێم دییەوە!، لاپتۆپەکە بە پرۆسێسەرەکانی ئەی ئێم دی زنجیرەی H بەردەست دەخرێت(هێشتان بە تەواوی جۆرەکەی دیاری نەکراوە) و بە دوو قەبارەی 14 ئینج و 16 بەردەست دەخرێن کە قەبارەی 14 ئینج تێکڕای نوێ بوونەوەی بریتییە لە 90 هێرتز و قەبارەی 16 ئینج تێکڕای نوێ بوونەوەی بریتییە لە 120 هێرتز

 

مۆدێلی قەبارە 16 ئینج بە گرافیک کاردەکانی Nvidia GeForce RTX بەردەست دەخرێت و بژاردەی ڕامی تاوەکو 32 گێگابایت لە جۆری DDR4 بەرز دەکرێتەوە و لەگەڵ تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزی ڕوونماکەی وادەکات بۆ یاری گونجاو بێت هەروەها هەرچی قەبارەی 14 ئینجە تەنها بە گرافیک کاردی MX450 بەردەست دەخرێت

قەبارەی 16 ئینجی لاپتۆپەکە بۆ باکووری ئەمریکا بە نرخی دەست پێکی 1150 دۆلار بەردەست دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە مانگی 5 بەردەست ببێت، هەرچی مۆدێلی قەبارە 14 ئینجی لاپتۆپەکەیە لە EMEA بە نرخی دەست پێکی 800 یۆرۆ بەردەست دەخرێت و لە مانگی 3 بەردەست دەبێت

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3q35x9k
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە