پێدەچێت بزوێنەری Huawei Phoenix ببێتە ئەزموونێکی نوێ لە گرافیکی یارییەکاندا لە مۆبایلە زیرەکەکان

لەم چەند ڕۆژەی دواییەدا، هواوەی چەند بەرهەمێکی نوێی زیرەکی ڕاگەیاند لە نێوانیاندا بزوێنەرێکی نوێی بە ناوی Huawei Phoenix ڕاگەیاند بە پشتگیری تەکنەلۆژیای Ray Tracingـەوە بۆ مۆبایلەکە زیرەکەکان، بزوێنەرە نوێیەکە لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای Ray Tracingـەوە پشتیوانی دەکرێت و سنوورە کۆنەکانی توانای گرافیکی لە مۆبایلەکە زیرەکەکاندا دەشکێنێت، هەروەها ئەم تەکنۆلۆژیایایە نوێیە لە ڕێگەی توانای گرافیکی ناووکەکان لە ڕێگەی ڕێک خستنی وێنە و وزەوە سوودی لێ دەبینرێت، هەروەها بەردەست دەبێت لە Huawei HMS SceneKit

 

تەکنەلۆژیا نوێیەکە داهێنانێکی نوێ دەبێت لە بواری مۆبایلەکە زیرەکەکان، یارمەتی دەر دەبێت لە ڕەنگدانەوەی کارەکەترەکان لەسەر شتە ناڕێکەکانی وەک مەڕ مەر، یاخوود تەنی جووڵاو درووست دەکات، چەکەکان زیاتر بە شێوەیەکی ڕاستی دەجووڵێتەوە و مادەکان دەوڵەمەند تر دەبن لە ڕێگەی وەر گرتنی ڕەنگ و سیفەتی ڕاستی خۆیان لە ڕێگەی ئەم تەکنەلۆژیایە نوێیەوە، شایەنی باسە، بزوێنەرە نوێیەکە دەبێتە یەکەمین بزوێنەر بۆ مۆبایلە زیرەکەکان کە تەکنەلۆژیای Ray Tracing لە خۆ بگرێت

 

 

بزوێنەرە نوێیەکە بەشێکی جیا بوەوەیە لە تەکنەلۆژیای GPU Turbo کە لە ساڵی 2012 لە لایەن تاقیگەی Fields لە پەیمانگای Central Software لە لایەن هواوەیەوە پەرەی پێ دراوە، بە پێی وتەی ڕاپۆرتەکان بێت بزوێنەرە نوێیەکە سەرکەوتووە بووە لە پیشان دانی تەکنەلۆژیای ray tracing و توانیویەتی بە شێوەیەکی زۆر باش وێنەی جۆرایەتی بەرز نیشان بدات، بزوێنەرە نوێیەکە دیزاین کراوە بۆ پەرەپێدەرانی بواری گرافیک و بواری درووست کردنی یاری و بواری درووست کردنی بەرنامە و لە ڕێگەی Huawei Mobile Services (HMS) Core Scene Kitـەوە بە یارمەتی تەکنەلۆژیای Ray Tracing گەشەپێدەران دەتوانن سوود لە درووست کردنی ئەنیمەیشن بە شێوازی سێ دووری و PBR و زیاتریش بەدەست بهێنن

 

لە ڕاستیدا، لە ئێستادا بزوێنەرە نوێیەکە کار لەگەڵ هاوبەشەکانی پیشەسازی وەک NetEase, Unit3D, Cocos و هتد.. دەکات بە مەبەستی پەرەپێدانی بزوێنەرەکە بۆ پێشکەش کردنی باشترین ئاستی خۆی لە ڕووی جۆرایەتی و گرافیکییەوە، هەروەها بزوێنەرەکە سەرنج دەخاتە سەر چارەسەر کردنی کێشەی ناووکەکان کە یارمەتی دەرە لە خێراتر کردنی ڕێندەر کردن و باشتر کردنی جۆرایەتی و بەکارهێنانی ئاسانتر

 

دەکرێت بزوێنەرە نوێیەکە زۆر سوود بەخش بێت لە بواری یارییەکاندا بۆ مۆبایلە زیرەکەکان، بە باشتر کردنی دەنگ و باشتر کردنی جۆرایەتی یارییەکان، هەروەها بە پیشاندانی ڕاستی تری یارییەکان بە بوونی سێبەر و زیاتر لێک چواندنی لە ڕاستییەوە، هەروەها دەکرێت سوودی لێ ببینرێت بۆ نمایشی تەلارسازی بە جۆرایەتی بەرز و نمایش سینەمایی و چەندەهای دیکەش



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2MlBICk
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە