لاپتۆپە چەرمییە نوێیەکەی کۆمپانیای HP پرۆسێسەری سناپدراگۆنی تێدا بەکار هێنراوە

زیاتر لە دوو ساڵە کە ئێچ پی ڕایگەیاندووە کە لاپتۆپێکی لە چەرم دروست کردووە و لەسەر هاوپۆلی لاپتۆپە باریک و سوکەکان بڵاوی دەکاتەوە و تەمەنێکی پاتری زۆر باشیان هەیە و گونجاون بۆ تەکنەلۆژیای LTE(4G) وهەروەها ڕێگا بە بەکارهێنەران دەدات کە ڕوونماکە لە چوارچێوەکە دەربهێنن بۆ ئەوەی بەرەو لای خۆیان ڕایکێشن و پاڵی پێوە بنێن بۆ ئەوەی ببێتە تابلێت، ئەمڕۆ، کۆمپانیای HP لاپتۆپێکی نوێی چەرمی بازڕگانی لە ژێر ناوی (Elite Folio) بڵاو دەکاتەوە – وەشانی یەکەمی لاپتۆپی بازرگانی چەرمە کە Windowsـی لەسەر ARM کار پێ دەکرێت و لەسەری جێگیر کراوە

لە جیاتی بەکارهێنانی پرۆسێسەرێکی کۆمپانیای ئێنتێل وەک وەشانە بنەڕەتەکە ، لاپتۆپە نوێیەکە چیپی Snapdragon 8cx Gen 2 بەکار دەهێنێت و بژاردەی ڕامی تاوەمە 16 گێگابایت بەرز بکرێتەوە و بژاردەی بیرگەی تاوەکو 512GB لە جۆری SSD بەرز بکرێتەوە، هەروەها مۆدێمی X20 بۆ تۆڕی نەوەی چوارەم و مۆدێمی X55 بۆ تۆڕی نەوەی پێنجەم لەسەر جێگیر کراوە

هەروەها چیپەکانی سناپدراگۆن بەشێوەیەکی گشتی شانازی بە تەمەنی پاتری درێژەوە دەکات، هەروەها خەمڵاندنی کاتی کارکردن لە جۆری (Elite Folio) تاوەکو 24 کاتژمێر و نیوە و کواڵکۆم بەڵێنی داوە بۆ چیپە نوێیەکەی بۆ لاپتۆپەکان

هەروەها شەتەرێکی میکانیکی بۆ وێبکامە 720 پێکسڵییەکەی دانراوە و خاوەندارێتی لە تەکنەلۆژیای HP’s Sure View privacy screen technology دەکات و قەبارەی ڕوونماکەی بریتییە لە 13.3 ئینج بە ڕوونی 1,920 * 1,280 پێکسڵ و هەروەها پشتگیری لە پێنووسی زیرەک و تەچیش دەکات ئەوەی بتوانیت بە ئاسانی تێبینیەکان بنووسیت، هەروەها کاتێک تۆ دەنووسیت بە تەختەکلیل تەختەکلیلی “premium”ـی کۆمپانیاکە بەکاردەهێنیت کە بەرهەڵستی دەکات لە دژی شلەمەنییەکان، هەروەها تراکپادێکی نوێ بە ڕەهەندی 3:2 کە لە چەند لایەنێکەوە باش کراوە

ئێچ پی دەڵێت لاپتۆپەکە لە مانگی 2 ئەمساڵ بەردەست دەخرێت و ئاشکرا کردنی نرخی لاپتۆپەکەش دەکەوێتە نزیک بەرواردی بەردەست خستنی لە بازاڕەکانی جیهاندا



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2K21ACv
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە