بە فەرمی لاپتۆپی HP Envy 14 بە پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ و زیاترەوە نمایش کرا

کۆمپانیای HP لە کۆنگرەی CES 2021 بەرهەمی زۆری نمایش کرد، یەکێک لەوانە بریتییە لە لاپتۆپی HP Envy 14، خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 14 ئینجییە لە جۆری IPS و پشتگیری دەست لێدان(تەچ) دەکات و ڕوونی 1,920 * 1,200 پێکسڵ و ڕووناکی 400 نێت، هەروەها ڕوونماکە ڕەنگ-درووستە واتە color-accurateـە

پرۆسێسەری Core i5-1135G7 لەسەر جێگیر کراوە و گرافیک کاردی NVIDIA GeForce GTX 1650 Ti Max-Q لەسەر جێگیر کراوە و بیرگەی تاوەکو قەبارەی 256 گێگابایت لە جۆری NVMe لەسەر جێگیر کراوە و ڕامی تاوەکو قەبارەی 16 گێگابایت لە جۆری DDR4-3200 بەرز دەکرێتەوە

لە ڕووی تەکنەلۆژیای بێتەلەوە پشتگیری Wi-Fi 6 AX201 و Bluetooth 5 دەکات و یەک دەرچەی Thunderbolt 4 و دوو دەرچەی USB 3.1 Type-A و یەک دەرچەی HDMI 2.0-out لە خۆ دەگرێت لەگەڵ دەرچەی combo audio jack خوێنەرەوەی microSD و وێبکامێک بە ڕوونی 720 پێکسڵ

هەروەها پاترییەکی قەبارە 63.3 WHr چوار خانەیی لە خۆ دەگرێت کە یارمەتیدەرە لەوەی لاپتۆپەکە 16 کاتژمێر و نیو بەرگە بگرێت، لەم مانگەدا لاپتۆپەکە بەردەست دەخرێت لە ماڵپەڕی hp.com بە نرخی دەست پێکی 999 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Xrowyi
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە