بە فەرمی کۆمپانیای HP دوو لاپتۆپی نوێی Dragonfly نمایش کرد

ئێچ پی بانگەشەی بوێرانەی کرد کاتێک ساڵی پار لاپتۆپەکەی Elite Dragonfly بڵاو کردەوە، کە بە “سوکتر لە هەوا” ناوی برد لە کاتێکدا کە ئەوە بە دڵنیاییەوە ناکرێت، Dragonfly ڕەسەن کێشی 2.2 پاوەند بوو و یەکێکە لە لاپتۆپە بازرگانییە باشەکانی ساڵ، ئەمساڵ، HP دوو مۆدێلی نوێ ڕادەگەیەنێت بە تایبەتمەندی نایاب کە هەردوو مۆدێلی (Dragonfly Max) و (Dragonfly G2)ـن

هەردوو لاپتۆپەکە پشتگیری تەکنەلۆژیای تۆڕی نەوەی چوارەم و پێنجەمیش دەکەن، هەردوو لاپتۆپەکە بە قەبارەی ڕوونمای 13.3 ئینج لە جۆری IPS بەردەست دەخرێن، بەڵام بێگوومان بە ڕوونی جیاواز، لاپتۆپی G2 بە دوو جۆر ڕوونی FHD بەردەست دەخرێت، کە جۆرێکیان ئاساییە و جۆرێکیان تایبەتە و پشتگیری تایبەتمەندی HP’s Sure View privacy feature دەکات و بە ڕوونی UHD بەردەست دەخرێت کە ڕووناکی تاوەکو 1,000 نێت بەرز دەکرێتەوە و پشتگیری تایبەتمەندی HDR400 دەکات، بەڵام جۆری Max تەنها بە ڕوونی FHD و ڕووناکی 1,000 نێت بەردەست دەخرێت

وەک ڕەسەنەکە ، هەردوو لاپتۆپەکە نوێیکە زۆر تەنک و سووکن، G2 کێشی کەمترە لە یەک کیلۆگرام ( نزیکەی 2.2 پاوەند ) لەکاتێکدا Max کێشی بریتییە لە 1 ,1 کیلۆگران ( 2.49 پاوەند )، هەردوو لاپتۆپە نوێیەکە زۆر لەیەک دەچن، بەڵام وەک ناوەکەی پێشنیاری دەکات جۆری ”ماکس“ دەبێت چەند تایبەتمەندییەکی تێدا بێت کە لە جۆری ئاسایی نەبێت، ویبکامێکی 5-مێگاپێکسڵی هەیە لەگەڵ هەستەوەری IR بۆ چوونەژوورەوەی Windows Hello، ئەوە یەکێکە لە باشترین ڕوونییەکانی وێبکامی لاپتۆپێک کە تا ئێستا بینیومانن، G2 هەمان وێبکامی 720 پێکسڵی هەیە بەڵام بە ڕوونی 1.2-مێگاپێکسڵ لەگەڵ هەستەوەری IR وەک جۆری ”ماکس“

جۆری ماکس بڕوانامەی HP Eye Ease لە خۆ دەگرێت کە مەرجەکانی چاوی پارێزراو بۆ پاراستنی بینین دەگرێتە خۆ، لەوانە وەک کەمکردنەوەی ڕووناکی شین، هەروەها شاتەرێکی میکانیکی وێبکامی هەیە کە دەتوانیت ڕایکێشیت بۆ داپۆشینی هەستەوەرەکە، لە کاتێکدا کە G2 بەرگێکی فیزیکی هەیە کە تەنها دەتوانیت لە ڕێگەی دوگمەی تەرخانکراو لەسەر تەختەکلیل کاری پێ بکەیت، دواجار جۆری ماکس بە دوو بژاردەی ڕەنگ بەردەست دەخرێت کە Sparkling Black و شینی ئاساییە، مۆدێلی G2 تەنها بە ڕەنگی شینی ئاسایی بەردەست دەخرێت، هەردوو لاپتۆپە نوێیەکە لە مانگی یەک بەردەست دەبن، وە ئێچ پی وتی نرخەکان کاتێک ئاشکرا دەکرێت کە فرۆشتنی لاپتۆپەکان دەست پێ بکات

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2MU4rP9
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە