بە فەرمی مۆبایلی Honor V40 5G بە چیپسێتی +Mediatek Dimensity 1000 و کامێرای سەرەکی 50 مێگاپێکسڵی نمایش کرا

بە فەرمی ئۆنەر ئەمڕۆ یەکەمین مۆبایلی خۆی لە وەتەی جیا بۆتەوە لە کۆمپانیای هواوەی ڕاگەیاند، کە مۆبایلی Honor V40 5G ئاست بەرزە بە چیپسێتی میدیاتێک Dimensity 1000 پڵەس و کامێرای سەرەکی 50 مێگاپێکسڵ و زۆر لە تایبەتمەندی نوێ و ناوازە

 

 

مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.72 ئینجییە لە جۆری OLED بە ڕوونی 2676 * 1236 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 300 هێرتز و بڕوانامەی TUV Rheinland بۆ ڕێکخستنی ڕوونی لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە و هەروەها دوو کامێرای سێڵفی لە جۆری چاڵ تێیدا جێگیر کراوە کە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و هەستەوەری سێ دووری لە خۆ دەگرێت

لە دواوەیدا، خاوەن 3 کامێرایە، کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری RYYB و پێکسڵی گەورە کە قەبارەی دەگاتە 2.0um، هەروەها 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ، هەروەها لەیزەرێک بۆ سەرنجی خۆکاری لە خۆ دەگرێت

 

لە کاتێکدا ئۆنەر بووە بە کۆمپانیایەکی سەربەخۆ، هێشتان هەندێک تایبەتمەندی دەبینین کە لە کۆمپانیای هواوەیەوە وەری گرتووە، بۆ نموونە بارگاوی کەرەوە، پاترییەکی قەبارە 4000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت کە دەتوانرێت لە ڕێگەی بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 66 وات تەواوی پاتری مۆبایلەکە لە 35 خوولەکدا بارگاوی بکاتەوە، یاخوود 35 خوولەکدا 50% پاتری مۆبایلەکە بارگاوی بکرێتەوە لە ڕێگەی بارگاوی کەرەوەی بێتەل بە هێزی 50 وات، ئەمە هەمان هێزی هەردوو جۆرەکەی بارگاوی کەرەوەی مۆبایلی هواوەی مەیت 40 پرۆشە

هەروەها لە بارەی تەکنەلۆژیای بۆ ماوەیی، مۆبایلە نوێیەکە ڕووکاری بەکارهێنەری Magic UI 4.0ـی بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 10 لە خۆ دەگرێت، بەداخەوە هیچ وشەیەک لەسەر خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای گووگڵ باس نەکرا، لەبەر ئەوەی بۆنەکە لە وڵاتی چین بوو و لەو وڵاتە بە تەواوی قەدەغەیە باسی لێوە بکرێت، بەڵام بە پێی وتەی هەندێک ڕاپۆرت بێت، جۆری جیهانی مۆبایلەکە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا نمایش دەکرێت کە لە جیاتی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای هواوەی، خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای گووگڵ لە خۆ بگرێت

ئۆنەر V40 5G بە سێ ڕەنگی جیاواز بەردەست دەخرێت کە ڕەشی تاریک و Titanium Silver و Rose Goldـن و بە نرخی CNY3,599 کە بە نزیکی دەکاتە 556 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی CNY3,999 کە بە نزیکی دەکاتە 620 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3sPuBTq
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە