بە فەرمی لاپتۆپی Honor MagicBook Pro 2021 بە دیزاینێکی جوان و تەنک و کێشی سووک نمایش کرا

ئۆنەر کە بووە بڕاندێکی سەربەخۆ کە پێشووتر خاوەندارێتی دەکرا لە لایەن کۆمپانیای هواوەییەوە و ئێستا سەربەخۆیە، لە کۆنگرەی CES 2021 بەشدار بوو و دوو بەرهەمی نوێی نمایش کرد، کە دەستبەندی زیرەکی Honor Band 6ـە کە پێشووتر لە چین نمایش کراوە و ئێستا جۆری جیهانی نمایش کرد بە نرخی 35 دۆلار، هەروەها لاپتۆپێکی نوێ و نوێ کراوە بە ناوی Honor MagicBook Pro 2021

سەرەتا لاپتۆپەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 16.1 ئینجییە لە جۆری IPS بە ڕوونی FHD و 100% sRGB، هەروەها لە خۆ گرتنی پرۆسێسەری i5-10210U کە گرافیک کاردی NVIDIA GeForce MX350 لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها لاپتۆپەکە کێشێکی سووکی هەیە و باریک و تەنکە و بۆ هەڵگرتن زۆر ئاسان دەبێت، بەڵام دەبێت بزانین قەبارەی 16 ئینج کەمێک کێشە درووست دەکات لە گەورەییدا بۆ هەڵ گرتن

لاپتۆپەکە بیرگەی تاوەکو 512 گێگابایت لە جۆری NVMe بەرز دەکرێتەوە و ڕامی تاوەکو 16 گێگابایت لە جۆری DDR4 بەرز دەکرێتەوە، هەروەها وێبکامێکی شێوە دەرهاتوو (Pop-up) لە خۆ دەگرێت و سێ دەرچەی USB Type-A و یەک دەرچەی USB Type-C و دەرچەی HMDI و دەرچەی هێدفۆن جاکی 3.5mm لە خۆ دەگرێت، بۆ ئاسایش پەنجەمۆری لەسەر جێگیر کراوە بە دوو جار کرتە کردن لە دوگمەی هێز-پاوەر، هەروەها پاترییەکی 56Wh لە خۆ دەگرێت کە بە یەک جار بارگاوی کردنەوە بەرگەی 11 کاتژمێر کار کردن دەگرێت و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات کە 50% پاترییەکە بە نیو کاتژمێر بارگاوی دەکاتەوە

بە شێوەیەکی فەرمی، ئۆنەر نرخی بەرهەمەکە و کاتی بەردەست خستنی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا بە نرخی دەست پێکی نزیکی 1000 دۆلار بەردەست ببێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3i4f1P7
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە