بە فەرمی چیپسێتی Exynos 2100 بە بناغەی 5 نانۆمەترییەوە بۆ مۆبایلە ئاست بەرزەکان نمایش کرا

لە کۆتاییدا و دوای زۆرترین دەنگۆ لەبارەی چیپی نوێی Exynos نمایش کرا کە هەموو تایبەتمەندییەکانی ئاستێکی نایابیان هەیە بەڵام وەک هەمیشە GPUـەکەی لە جۆری مالییە دووبارە کە پێشبینی دەکرێت ڕێک بکەوێت لەگەڵی کۆمپانیای ئەی ئێم دی بۆ بەرهەم هێنانی GPU بەڵام دیارە خراوەتە ساڵانی داهاتوو و بۆ ئەم ساڵیش هەر لە لەگەڵ کۆمپانیای ARMـی درووست کەری GPUـی مالی ڕێک کەوتۆتەوە

چیپسێتە نوێیەکە 8 ناووک لە خۆ دەگرێت کە ناووکی سەرەکی لە جۆری دەستکاری کراو و بەهێز کراوی Cortex X-1ـە بە خێرایی 2.9 گێگاهێرتز و 3 ناووک لە جۆری Cortex-A78 بە خێرایی 2.8 گێگاهێرتز و 4 ناووک لە جۆری Cortex-A55 بە خێرایی 2.2 گێگاهێرتز، هەروەها بناغەی 5 نانۆمەتری و مۆدێمی تۆڕی نەوەی پێنجەمی تێکەڵ کە خێراییەکەی دەگاتە 7.35 گێگابت و GPUـی Mali G78 MP14 بە 14 ناووکەوە، هەروەها پشتگیری تاک کامێرا بە ڕوونی 200 مێگاپێکسڵ و پشتگیری جووت کامێرا بە ڕوونییەکانی 32MP+32MP دەکات و دەتوانێت بە ڕوونی 4K و 120 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات و بە ڕوونی 8K و 60 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ لێبداتەوە و پشتگیری ڕوونمای ڕوونی 4K/WQUXGA بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی +QHD بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز دەکات و پشتگیری لە بیرگەی جۆری UFS 3.1 و ڕام لە جۆری LPDDR5 دەکات و نوێترین تایبەتمەندی ئاسایشی لەسەر جێگیر کراوە بە ناوی StrongBox KeyMaster، هەروەها NPUـیەکی 26 تێرافلۆپسی لەسەر جێگیر کراوە کە بنچینەی ژیری دەستکردە و یەکەمین زنجیرە مۆبایل کە لەسەری جێگیر دەکرێت زنجیرەی گالەکسی ئێس 21 دەبێت کە لە 14 مانگ نمایش دەکرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2XBcsdT
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە