بە فەرمی لاپتۆپی بازرگانی Dell Latitude 9420 بە پرۆسێسەری نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵی vPro نمایش کرا

دێڵ ئەمڕۆ چەندین بەرهەمی نوێی پێش کۆنگرەی CES 2021 ڕاگەیاند کە یەکێک لەوانە لاپتۆپێکی 2-in-1ـی بازرگانی بەهێزە بە ناوی Dell Latitude 9420 و نرخی دەست پێکی بریتییە لە 1949 دۆلار و لە بەهاری ئەمساڵ بەردەست دەخرێت

 

 

لاپتۆپە نوێیەکە هەم لاپتۆپێکی ئاساییە و هەم 2-in-1ـە و دێڵ ڕایگەیاندووە پرۆسێسەری Core i7ـی نەوەی یازدەهەمی لەسەر جێگیر کراوە(دێڵ زانیاری زیاتری لە بارەیەوە بڵاو نەکردۆتەوە)، گەورەترن جیاوازی لە نێوان شێوازی ئاسایی لاپتۆپەکە و 2-in-1ـەکەی بریتییە لە ڕوونماکەی، جۆری ئاسایی قەبارەی 14 ئینجە و جۆری 2-in-1 بەهەمان شێوە، بەڵام ڕوونی جۆری ئاسایی بریتییە لە 1920*1280 پێکسڵ و جۆری 2-in-1 ڕوونی بریتییە لە 2560 * 1600 پێکسڵ

تەواوی تایبەتمەندییەکانی لاپتۆپەکە:

 

پرۆسێسەر: پرۆسێسەری Intel Core i7 نەوەی یازدەهەم لە جۆری vPro.

 

گرافیک کارد: Intel Iris Xe Graphics.

 

ڕام: بەرز دەکرێتەوە تاوەکو 32 گێگابایت لە جۆری LPDDR4x بە خێرایی 4266Mhz.

 

بیرگە: بەرز دەکرێتەوە تاوەکو یەک تێرابایت لە جۆری M.2 2230 PCIe NVMe SSD + بەرز دەکرێتەوە تاوەکو 256 گێگابایت لە جۆری PCIe NVMe SED SSD.

 

تەکنەلۆژیا بێتەلەکان: Intel Wi-Fi 6E + Bluetooth 5.2.

 

کاتی بەردەست خستن: بەهاری 2021.

 

نرخ: دەست پێ دەکات لە 1949 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3bbQ6rl
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە