بە فەرمی سۆنی تەلەڤزیۆنی نوێی لە زنجیرەی Bravia نمایش کرد

کاتێک باسی تەلەڤزیۆنە زیرەکەکان دەکەین، دەبێت ئەوە بزانین کۆمپانیای سۆنی دەستێکی باڵای هەیە لە داهێنان و بەرەو پێش بردنی تەلەڤزیۆنە زیرەکەکان، وە بێگوومان زنجیرەی Bravia یەکێکە لە باشترین زنجیرەکانی کۆمپانیاکە بۆ تەلەڤزیۆنە زیرەکەکان، ئەمساڵیش سۆنی بێبەشی نەکردین لە داهێنانی نوێ و تەلەڤزیۆنە نوێیەکانی زنجیرەکەی نمایش کرد

 

 

زنجیرەی Sony Bravia نوێی ساڵی 2021 بە دوو جۆر ڕوونما بەردەست دەخرێن، LED و OLED، هەروەها قەبارەیان لە 50 ئینجەوە دەست پێ دەکات تاوەکو 100 ئینج و دەرچەی HDMI 2.1 لە خۆ دەگرێت و ڕووکاری Google TV لەسەر جێگیر کراوە و داهێنانێکی گەورە کراوە بە جێگیر کردنی چیپی XR لە نێو تەلەڤزیۆنەکەدا و دەرچەی HDMI 2.1 لە ئێستادا زۆر پێویستە بۆ هەردوو کۆنسۆڵی Playstation 5 و Xbox Series X بۆ کار پێ کردنی یارییەکان بە ڕوونی 4K و 120 وێنە لە چرکەیەکدا لەسەر کۆنسۆڵەکان

بێگومان گەورەترین تایبەتمەندی نوێ چیپی XRـی نوێیە کە نوێترین ڕێکخەری دەنگ و وێنەی کۆمپانیای سۆنییە و کاری شیکردنەوەی چەند توخمێک دەکات لەسەر ڕوونما کە لە یەک کاتدا پارامیتەرەکان ڕێک دەخات بۆ کوالێتی وێنەی گونجاو، دەنگ یەکێکی ترە لە سەرنجەکانی چیپی نوێ کە دەتوانێت شوێنی دەنگ شیبکاتەوە لە سیگناڵەوە و لەگەڵ وێنەکەدا هاوتای بکات هەروەها توخمە نەریتییەکانی دەنگ بەرز دەکاتەوە بۆ دەنگی 3D(سێ دووری) و سۆنی لەو بارەیەوە دەڵێت:

لە کاتێکدا کە زیرەکی دەستکردی ئاسایی (AI) تەنها دەتوانێت توخمەکانی وێنە وەک ڕەنگ، جیاوازی و وردەکاری بە شێوەی تاکەکەسی بدۆزیتەوە و شیبکاتەوە، بەڵام چارەسەرکەری نوێ دەتوانێت بە یەک جار ریزبەندی توخمەکان لەیەک کاتدا بپشکنێتەوە و شیکاری بۆ بکات، وەک ئەوەی مێشکمان ئەنجامی بدات

 

بە ئەنجامدانی ئەمە، هەر توخمێک لەگەڵ باشترین ئەنجامی کۆتایی خۆی ڕێک دەکەویت، لە یەک ڕیزدا لەگەڵ یەکتر، بۆیە هەموو شتێک هاوکات کراوە و وەک ژیانی ڕاستی – شتێک کە ژیری دەستکردی ئاسایی ناتوانێت بەدەستی بهێنێت

 

تەلەڤزیۆنە نوێیەکان بە گونجێنەری تێکڕای نوێ بوونەوە بەردەست دەبن لەگەڵ گونجاندی دەنگ و مۆدی low latency و هەروەها هەموویان پشتگیری تایبەتمەندی Dolby Vision دەکەن، مۆدێلی فلاگشیپی Z9J 8K لە جۆری LED بە قەبارەی 85 ئینج و 75 ئینج بەردەست دەخرێت و ڕوونی 8Kـیە، هەروەها مۆدێلی A90J کە لە جۆری OLEDـە بە قەبارەی 55 ئینج و 65 ئینج و 83 ئینج و ڕوونی 4K بەردەست دەبێت، هەروەها مۆدێلی A80J لە جۆری OLED و قەبارەی 55 ئینج بۆ 77 ئینج و ڕوونی 4K بەردەست دەبێت، هەروەها مۆدێلی X90J لە جۆری LED بە ڕوونی 4K بە قەبارەی تاوەکو 100 ئینج بەردەست دەخرێت، شایەنی باسە سۆنی هیچ زانیارییەکی لە بارەی نرخ و کاتی بەردەست خستنی تەلەڤزیۆنە نوێیەکانی خۆی نەداوە و پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوو لە کۆنگرەی CES 2021 ئاشکرا بکرێت

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2XpEw3J
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە