بە فەرمی وادەی نمایش کردنی یەکەمین دەستبەندی زیرەکی کۆمپانیای وەن پڵەس دیاری کرا

وەن پڵەس لەم دواییەدا ئاماژەی بەوە کرد کار لەسەر یەکەمین دەستبەندی زیرەکی خۆی یاخوود بڵێین ئامێری لەش جوانی خۆی دەکات و بەمزووانە بڵاوی دەکاتەوە، هەروەها دەنگۆ و پڕ و پاگەندەکان زۆرتر و زۆرتر دەبوون لە بارەی یەکەمین دەستبەندی زیرەکی کۆمپانیاکە، دوا جار کۆمپانیای وەن پڵەس وادەی نمایش کردنی یەکەمین دەستبەندی زیرەکی خۆی دیاری کرد کە لە ڕۆژی 11 مانگ دەبێت کاتژمێر 8 و 30 خوولەکی بەیانی بە کاتی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لە سەرەتادا تەنها لە کۆگای سەرهێڵی Amazon لە وڵاتی هیندستان بەردەست دەبێت و پێشبینی دەکرێت بەمزووانە لە کۆگا دەر هێڵییەکان و وڵاتانی دیکەش بەردەست ببێت

لەگەڵ ئەوەی کۆمپانیاکە هیچ تایبەتمەندییەکی دەستبەندە زیرەکەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بە پێی وتەی هەندێک سەرچاوە و زانیاری دزەپێکراو بێت نرخی دەستبەندە زیرەکەکە بریتی دەبێت لە ₹2,499 لە بازاڕەکانی وڵاتی هیندستان کە بە نزیکی دەکاتە 34 دۆلار، هەروەها بە پێی زانیارییە دزەپێکراوەکان بێت خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 1.1 ئینجی لە جۆری Amoled دەبێت و تایبەتمەندی پێوانی ئۆکسجین لە ناو خوێن لە خۆ دەگرێت واتە SpO2، هەروەها بە نزیکی 13 دۆخی وەرزشی جیاواز جیاواز لە خۆ دەگرێت و بڕوانامەی IP 68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز دەبێت و بە یەکجار بارگاوی کردنەوە پاترییەکەی بەرگەی 14 ڕۆژ کار کردنی ئاسایی دەگرێت

دیزاینی دزەپێکراوی دەستبەندەکە


from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3pVKaqC
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە