بە فەرمی ڕۆژی بۆنەی تایبەتی داهاتووی کۆمپانیای سامسۆنگ ئاشکرا کرا

دوای زۆرینەی دەنگۆ و هەواڵە دزەپێکراوەکان، سەرەنجام سامسۆنگ وادەی بۆنەی Samsung Unpackedـی ساڵی نوێی دیاری کرد، کە پێشبینی دەکرێت زنجیرە مۆبایلی گالەکسی ئێس 21 و بیستۆکی بێتەلی Galaxy Buds Pro نمایش بکرێت و بۆنەکە لە ڕۆژی 14 مانگ کاتژمێر 6 ئێوارە بە کاتی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت و تا ڕادەیەک هەموو تایبەتمەندییەکانی زنجیرە مۆبایلی گالەکسی ئێس 21 دزەی پێ کراوە و تایبەتمەندییەکانی زنجیرەکە ئاست بەرز دەبێت

سەرەتا لە گالەکسی ئێس 21ـەوە دەست پێ دەکەین کە بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکان بێت نرخی مۆبایلەکە لە 849 یۆرۆوە دەست پێ دەکات و خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.2 ئینجی دەبێت لە جۆری Dynamic AMOLED 2X بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، هەروەها بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و 12 گێگابایت بەردەست دەخرێت و چیپسێتی Exynos 2100 بۆ جۆری 4G و چیپسێتی سناپدراگۆن 888ـی بۆ جۆری 5G لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن سێ کامێرا دەبێت لە بەشی دواوەیدا بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 12 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 64 مێگاپێکسڵ بۆ تێلەفۆتۆ، هەروەها خاوەن کامێرایەکی سێڵفی بە ڕوونی 10 مێگاپێکسڵ دەبێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت خاوەن پاترییەکی قەبارە 4000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری بێت و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بکات و بڕوانامەی IP 68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز لە خۆ بگرێت، هەرچی جۆری پڵەسە هەمان تایبەتمەندییەکانی جۆری ئاسایی لە خۆ دەگرێت بەڵام ڕوونماکەی قەبارەی 6.7 ئینجە و خاوەن پاترییەکی قەبارە 4800 مللی ئەمپێر.کاتژمێری دەبێت، جۆری ئەڵترا خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.8 ئینجی دەبێت و چوار کامێرا لە بەشی دواوەیدا لە خۆ دەگرێت بە ڕوونییەکانی 108 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 10 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای دوور بینی و 10 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای تێلەفۆتۆ و 12 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان، هەروەها خاوەن سێڵفییەکی 40 مێگاپێکسڵی دەبێت و پاترییەکی قەبارە 500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و نرخی پێشبینی کراو بۆ جۆری پڵەس بریتییە لە 1049 یۆرۆ و بۆ جۆری ئەڵترا بریتییە لە 1399 یۆرۆ

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3hG4JnX
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە