لەگەڵ تەکنەلۆژیا نوێیەکەی شاومی، ئامێرەکانت بارگاوی بکەرەوە بە بێ وایەر و بە بێ تەختەی بارگاوی کەرەوەی بێتەل!

 

بە فەرمی ئەمڕۆ کۆمپانیای شاومی داهێنانێکی نوێی لە بواری بارگاوی کردنەوە ئەنجامدا، ئامێرێکی نوێی ڕاگەیاند کە ”تەکنەلۆژیای بارگاوی کەرەوەی دوور“ تێدا بەکار هێنراوە و بە ئامێری ‘Mi Air Charge’ ناوی دەبات کە ئامێرێکە دەتوانێت چەند ئامێرێک لە هەوادا و بە بێ بوونی هیچ وایەر و ستاندێکی بارگاوی کەرەوەی بێتەل بارگاوی بکاتەوە

 

 

 

ئەمە ئەو تەکنەلۆژیایە بوو کە چەندین ساڵە بانگەشەی بۆ دەکرێت!، شاومی تەنها بەمە سەرکەوتوو نەبووە، وەک دەبینین ماوەیەک پێش ئێستا بارگاوی کەرەوەی بێتەلی بە هێزی 80 وات ڕاگەیاند کە خێراترین بارگاوی کەرەوەی بێتەلە لە جیهاندا، هەروەها پار ساڵ بارگاوی کەرەوەی وایەری بەهێزی 120 وات ڕاگەیاند کە تاوەکو ئێستاش خێراترین بارگاوی کەرەوەی وایەرە لە جیهاندا

 

 

لەگەڵ ئەوەی کۆمپانیاکە وردەکاری زۆری لە بارەی ئامێرەکەوە نەداوە، بەڵام دۆزەرەوەی کۆمپانیاکە لە هەژماری کەسی خۆی لە تۆڕی Weibo هەندێک وردەکاری لە بارەی ئامێرەکەوە ئاشکرا کرد، بە پێی وتەی سەرۆکی کۆمپانیای شاومی بێت ئامێرە نوێیەکە توانای 5 واتی هەیە لە دەووری 2 مەتر لە جێگای بارگاوی کردنەوە، هەروەها ئامێرەکە بە 5 قۆناغی جیاواز لە ڕێگەی Anttenaـاکانەوە جێگای مۆبایلە زیرەکەکەت دیاری دەکات، پاش دیاری کردنی شوێنەکە 144 Antennaـی دیکە هێز لە ڕێگەی تیشکەوە بۆ ئامێرەکە دەنێرن بە پشت بەستن بە لەرەلەری شەپۆلی میلیمەتر، کۆمپانیاکە تاوەکو ئێستا کاتی بەردەست خستن و نرخی ئامێرەکەی ئاشکرا نەکردووە، هەروەها نازانرێت تەنها بۆ پیشاندان دەبێت یاخوود لە داهاتوودا دەست بە فرۆشتنی دەکرێت، چەندین کۆمپانیا هەوڵی ئەم تەکنەلۆژیایەیان داوە و سەرکەوتوو نەبوون، سەرنج ڕاکێش دەبێت ببینین کام کۆمپانیا بۆ یەکەمین جار سەرکەوتوو دەبێت لەم تەکنەلۆژیایە ناوازەیە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/39sAD4Z
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە