پێدەچێت هواوەی خزمەتگوزارییەکی دیکەی گووگڵ لەدەست بدات

بە پێی ئەو دێڕە کۆدانە بێت کە لە دوایین وەشانی ئەپی Google Messages دۆزراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەدات لە مانگی 4 ئەمساڵ ئەپەکە دەوەستێت لەو مۆبایلانەی ئەندرۆید کە بڕوانامەیان نییە سوود لە خزمەتگوزارییەکانی گووگڵ وەر بگرن، وەک کۆمپانیای هواوەی، لەوانەیە Google Duo بۆ لیستەکە زیاد کرابێت، بە پێی نوێترین ئەو دێڕە کۆدانە بێت کە لە وەشانی 123 لە Google Play دەرکەوتووە کە ئەپی خزمەتگوزاری ڤیدیۆی Google Duo دەوەستێت لە مانگی 4 ئەمساڵ بۆ ئەو مۆبایلانەی ئەندرۆید کە بڕوانامەیان نییە بۆ سوود وەرگرتن لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای گووگڵ

لەگەڵ ئەوەی کە داخستنی ئەپی Google Messages ڕاستەوخۆ دەبێت، بەڵام لە Google Duoـدا پێشوەختە ئاماژە بە دەستەواژەی ”پشتگیری لێ نەکراو“ بۆ بەکارهێنەران بەکار دێت، هەروەها ئەگەر ئامێرەکەت پشتگیری لێ نەکراو بێت واتە هەژمارەکەت بە تۆمار نەکراوی هەژمار دەکرێت، بەڵام ڕێگەت دەدات پێش ئەوەی بە تەواوەتی ئەپەکە دابخات، بتوانیت پەیوەندییە دەنگییەکان و مێژووی پەیوەندییەکان داونڵۆد (دابگریت) و زەخیرەی بکەیت، هەرچەندە ئەگەر بپرسیت ”پشتگیری لێ نەکراو“ واتای چییە؟ ئەوە بە پێی ئەو کۆدانە بێت کە دەستکەوتووە ئاماژە بەوە دەکات مەبەست لێی ئەو مۆبایلانەیە کە پشتیوانیان بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای گووگڵ بۆ نەکراوە، لە بنەڕەتدا هەمان مانای بێ بڕوانامە دەدات، هەروەها بە پێی ئەو کۆدانە بێت کە دەستکەوتووە گووگڵ ڕۆژی 31 مانگی 3 دیاری کردووە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە، بەڵام بە پێی هەندێک سەرچاوە بێت بەکارهێنەران 14 ڕۆژیان لە بەردەستە بۆ زەخیرە کردنی زانیارییەکانیان پێش ئەوەی بە تەواوەتی هەردوو ئەپەکە بووەستن و چی تر کار نەکەن



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3pe3XBN
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە