بە فەرمی دەستبەندی وەن پڵەس Band بە پاترییەک کە بەرگەی 14 کار کردن دەگرێت و ڕوونمای ڕەنگا و ڕەنگ و زیاترەوە نمایش کرا

بە فەرمی وەن پڵەس لە کۆتاییدا هاتە نێو دونیای دەستبەندی زیرەک بە دەستبەندی OnePlus Band، دەستبەندێکی هەرزان بەهایە و تایبەتمەندی پێوانی دڵ، و هەستەوەری SpO2، و ڕوونمای ڕەنگا و ڕەنگ، و تەمەنی پاتری درێژ، و زۆر شێوازی وەرزشی

 

 

دەستبەندەکە ڕوونمایەکی قەبارە 1.1 ئینجی لە جۆری Amoled لە خۆ دەگرێت و هیچ دوگمەیەکی فیزیکی لەسەر دەستبەندەکە بە دی ناکرێت و تەنها لە ڕێگای دەست لێدان (تەچ)ـەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت، هەروەها ڕوونی ڕوونماکەی بریتییە لە 126×294 پێکسڵ و 37 ڕوخساری چاودێری جیاوازی تێدایە ( پێنج دانەیان لەسەر ئامێرەکە زەخیرە کراوە) و ئەوانیتر دەتوانرێت زیاد بکرێت و داونڵۆد بکرێت

ئامێرەکە کێشی زۆر سووکە – ئامێرەکە خۆی کێشی تەنها 10.3 گرامە، هەروەها قایشەکە کێشی 12.3 گرامە، کۆی کێشەکەی تەنها 22.6 گرامە، دەستبەندەکە 12 شێوازی ڕاهێنانی جیاوازی هەیە و بژاردەیەکی ڕاهێنانی خۆڕایی هەیە بۆ هەموو ئەو وەرزش و چالاکییانەی کە لە لیستدا نییە، هەردوو بڕوانامەی 5ATM و IP68 هەیە بە مەبەستی دژە ئاو و خۆڵ و تۆز، تایبەتمەندی Bluetooth 5.0 هەیە بۆ پەیوەندی کردن بە هەر مۆبایلێکی ترەوە بە مەرجێک وەشانی لە (Marshmallow و سەرەوە) بێت، دوو pinـی پۆگۆ ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدەن کە بارگاویکەرە هاوپێچ بکەیت و هەندێک جوانیت دەست دەکەوێ وەک کۆنترۆڵی پەخشکردنەوەی مووزیک و شاتەری کامێرای دوور بۆ تەلەفۆنەکەت، لە کاتێکدا ئەوانەی کە یەکێک لە ئامێرەکانی OnePlusـیان هەیە دەتوانن چێژ لە هاوکاتکردنی دۆخی Zen وەرگرن

لە کاتێکدا OnePlus قەبارەی پاتری باندەکەی ئاشکرا نەکرد، بەڵام وتی بە یەک جار بارگاوی کردنەوە دوو هەفتە بەردەوام دەبێت لە کار کردن، بێگومان ئەمە کاتێک هەندێک تایبەتمەندی هەڵکراون لەوانە تایبەتمەندی ڕێژەی پێوانی ئۆکسجینی ناو خوێن ( SpO2 ) لە ڕێگەی هەستەوەری ژێرسوور ، پێوانی لێدانی ڕێژەی دڵ و چاودێریکەری خەو

 

هەموو ئەم داتایە دەتوانرێت ڕێک بکرێت و ئاگادار کردنەوەی بۆ دابنرێت لە ڕێگەی ئەپی نوێی OnePlus Health کە لە داهاتوودا بەردەست بێت لە کۆگای Google Play

نرخی دەستبەندە زیرەکەکەی OnePlus لە وڵاتی هیندستان بریتییە لە INR2,799 کە بە نزیکی دەکاتە 40 دۆلار، بەڵام نرخی دەستپێکردن داشکێنراوە بۆ INR2,499 کە بە نزیکی دەکاتە 35 دۆلار بۆ ئەوانەی کە یەکەمین جار دەیکڕن – و بەرواری بەردەست خستنی دەستبەندەکە بە شێوەی دەرهێڵ ئاشکرا نەکراوە و نازانرێت کەی لە وڵاتانی دیکەی جیهان بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3q5xJZi
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە