پێدەچێت کاتژمێری زیرەکی Apple Watch Series 7 تایبەتمەندی ”پێوانی گلوکۆزی خوێن“ لە خۆ بگرێت

بە پێی نوێترین هەواڵی ماڵپەڕی ETNews بێت نەوەی داهاتووی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch Series 7 تایبەتمەندی پێوانی گلوکۆزی خوێن لە خۆ بگرێت یاخوود بە شێوەیەکی سادەتر بڵێین شەکری سادەی خوێن کە بە گلوکۆزی خوێن ناودەبرێت

 

ڕاپۆرتەکە بە تەنها جەخت لەوە ناکاتەوە کە تەنها کاتژمێرەکەی ئەپڵ ئەم تایبەتمەندییەی بۆ زیاد دەکرێت، بەڵکو جەخت لەوە دەکاتەوە بۆ هەردوو کاتژمێری داهاتووی Galaxy Watch Active 3/4ـی کۆمپانیای سامسۆنگ تایبەتمەندییەکە لە خۆ دەگرن

 

ڕاپۆرتەکە دەڵێت ئەپڵ و سامسۆنگ ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ نیشان دانی تایبەتمەندییە نوێیەکە لە نەوەی داهاتووی کاتژمێرە زیرەکەکانیاندا، کە پێشبینی دەکرێت گلوکۆ پێوەکان بنەچەکراو بن لەسەر هەستەوەری ئۆپتیکاڵی و بەو شێوەیە کار بکەن، ئەمە یەکەمجار نییە گوێبیستی ئەم بابەتە دەبین، پێش دوو هەفتە و لە کۆنگرەی CES 2021 کۆمپانیایەک بە ناوی Quantum Operation نوێترین تەکنەلۆژیای خۆی بە ناوی ”پێواتی شەبەنگی ڕووناکی-لەسەر نموونەیەکی سەرەتایی“ نمایش کرد کە کار لەسەر کارلێککردنی ڕووناکی دەکات لەگەڵ مەچەکی مرۆڤدا و بە پێی چەندین ڕاپۆرت بێت ئەپڵ ساڵانێکە لەو بوارەدا کار دەکات و پەرە بە تەکنەلۆژیایە نوێیەکەی دەدات

 

 

ئەگەر ئەمە ڕاست بێت، هەواڵێکی یەکجار دڵخۆشکەر دەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە، بۆ ئەوەی ڕوون بێتەوە، ئەوەی چۆن تیشکێک کارلێک دەکات لەگەڵ بەندوبەستەکانی کیمیایی ماددەیەک؟، کاتێک تیشکی لەیزەر بەسەر ماددەیەک بڵاوئەبێتەوە ئەم درێژییە شەپۆلە جیاوازانە دەتوانن بەکار بهێنرێ بۆ چاودێریکردنی وردی خوێنی گلۆکۆز لە نێو خوێندا، ئەگەر ڕاپۆرتەکە ڕاست بێت، دواجار نەخۆشانی شەکرە دەتوانن ئازاد بن لەوەی کە بەردەوام پەنجەکانیان بە دەرزی پێوانی شەکری ناو خوێن ئازار بدەن



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2NA27Nz
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە