وەک پێشوەختە ئاشکرا کرابوو، ئەمڕۆ مۆبایلی Motorola Edge S وەک یەکەمین مۆبایل کە چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لە خۆ بگرێت نمایش کرا، کە چیپسێتێکی قەبارە 7 نانۆمەتییە و 8 ناووک لە خۆ دەگرێت کە ناووکی سەرەکییان خێرایی 3.2 گێگاهێرتزە و بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1 و ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت لە جۆری LPDDR5 بەردەست دەخرێت
خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجییە لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 2520×1080 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی HDR10 و لە خۆ گرتنی دوو چاڵی ڕوونما کە کامێرای سێڵفی لە خۆ دەگرن بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و هەستەوەری پەنجەمۆر لە چوارچێوەی مۆبایلەکەدا جێگیر کراوە
هەروەها لە دواوەیدا خاوەن 3 کامێرایە بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی کە دەتوانێت بە ڕوونی 6K و 30 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات و کامێرایەکی 16 مێگاپێکسڵی بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و هەستەوەری سێ دووری
هەروەها مۆبایلەکە خاوەن پاترییەکی قەبارە 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 20 وات دەکات و لە نێو پاکەتەکەیدا بوونی دەبێت و خاوەن بڕوانامەی IP 52 دەبێت بۆ دژە پرشەی ئاو و دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت
مۆبایلەکە ئەمڕۆ لە چین داواکاری پێشوەختەی بۆ بەردەست دەبێت و لە ڕۆژی 3 مانگی داهاتوو دەست بە فرۆشتنی دەکرێت و بە نرخی 1999 یوانی چینی کە بە نزیکی دەکاتە 309 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی 2399 یوانی چینی کە بە نزیکی دەکاتە 371 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 2799 یوانی چینی کە بە نزیکی دەکاتە 433 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3sRIZdY
via IFTTT