بە فەرمی چیپسێتی سناپدراگۆن 870 بە قەبارەی 7 نانۆمەترییەوە نمایش کرا

بە فەرمی کواڵکۆم چیپسێتی سناپدراگۆن 870 نمایش کرد کە بە زۆری دەتوانین بڵێین سناپدراگۆن 865 پڵەس پڵەس، خێرایی ناووکی سەرەکی کە لە چیپسێتی سناپدراگۆن 865 پڵەس بریتی بوو لە 3.1 گێگاهێرتز و لە سناپدراگۆن 865 بریتی بوو لە 2.94 گێگاهێرتز و چیپسێتی کیرین 9000 خێرایی ناووکی سەرەکی بریتی بوو لە 3.13 گێگاهێرتز و لە چیپسێتە نوێیەکەدا بەرز کراوەتەوە لە بۆ 3.2 گێگاهێرتز

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 870 ناووکی سەرەکی Kryo 585 بەکاردەهێنێت کە بنەچەکراوە لەسەر ناووکی ARM’s Cortex-A77 لە کاتێکدا چیپسێتی سناپدراگۆن 888 ناووکی دەستکاری کراوی Cortex X-1 و Cortex A-78 لەسەر جێگیر کرابوو کە ناووکی دەستکاری کراوی Cortex X-1 خێرایی بریتی بوو لە 2.84 گێگاهێرتز، دەبێت چاوەڕوانی بێنچماڕکەکان بکەین بۆ بەروارد کردنی نێوانیان و جیاوازی نێوانیان

 

دووبارە GPUـی Adreno 650 گەڕایەوە و لەسەر چیپسێتەکە جێگیر کراوە، بەڵام بە داخەوە هیچ خێرایی بەرز نەکراوەتەوە و خێراییە بنچینەییەکەی خۆی هەیە و چیپی ژیری دەستکردی Hexagon 698 لە خۆ دەگرێت کە توانای ئەنجامدانی 15 TOPS کاری هەیە لە چرکەیەکدا و هیچ توانای بەرز نەکراوەتەوە لە چاو هەمان چیپی ژیری دەستکردی سناپدراگۆن 865 پڵەس

هەروەها لە ڕووی ڕوونماوە، دەتوانرێت ڕوونمایەک بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز و لە ڕوونی 1440 پێکسڵدا کاری پێ بکرێت یاخوود لە ڕوونی 4K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز، هەروەها پشتگیری تایبەتمەندی +HDR10 دەکات و Spectra 480 ISP لەسەر جێگیر کراوە کە دەتوانرێت کامێرا تاوەکو ڕوونی 200 مێگاپێکسڵ بەرز بکرێتەوە و بە ڕوونی 8K ڤیدیۆ تۆمار بکات بە 30 وێنە لە چرکەیەکدا و بە ڕوونی 4K و 120 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات، هەروەها بۆ تەکنەلۆژیای بێتەل سیستەمی FastConnect 6800 تێدا بەکار هێنراوە کە پشتگیری Wi-Fi 6 دەکات تاوەکو خێرایی 1.77 گێگابت لەگەڵ پشتگیری کردنی Bluetooth 5.2، بەڵام لە سناپدراگۆن 865 پڵەسدا FastConnect 6900 بەکارهێنراوە کە پشتگیری لە Wi-Fi 6E دەکات

 

مۆدێمی تۆڕی نەوەی پێنجەم لەسەر بۆرد جێگیر نییە، لە جیاتی ئەوە لە دەرەوەی بۆردەکە خاوەندارێتی لە مۆدێمی تۆڕی نەوەی پێنجەمی Snapdragon X55 دەکات کە پشتگیری sub-6 و mmWave دەکات(تاوەکو خێرایی 7.5 گێگابت بۆ داونڵۆد کردن)، تاوەکو ئێستا کۆمپانیاکانی Motorola, OnePlus, Oppo, Xiaomi, iQOO ئاماژەیان بەوە داوە بەرهەمێک بە چیپسێتی سناپدراگۆن 870 نمایش دەکەن و مۆتۆڕۆڵا دەڵێت ”بەمزووانە“ بەڵام بە تەواوەتی دیاری نەکردووە کە لە چ ڕۆژێک مۆبایلێک بە چیپسێتە نوێیەکەوە نمایش دەکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3irLFKA
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە