ئەی ئێم دی بەڵێن دەدات پرۆسێسەرەکانی زنجیرەی 5000 ڕایزن ببێتە باشترین پرۆسێسەری لاپتۆپەکان لە ساڵی 2021

لە کۆنگرەی CES 2021، ئەی ئێم دی زنجیرەی ڕایزنی 5000 ڕاگەیاند تایبەت بە لاپتۆپەکان (بەڵام هەموویان نا)، کە بنەچەکراون لەسەر Zen 3 و بناغەی 7 نانۆمەتر، هەروەها سەرۆکی کۆمپانیای ئەی ئێم دی Lisa Su دەڵێت ”بەهێزترین پرۆسێسەری کۆمپیوتەرە تاوەکو ئێستا درووستیان کردبێت“

 

 

هەروەک ساڵانی پێشوو، زنجیرەی 5000 دوو هێڵ دەگرێتەوە کە هێڵی پاشگری زنجیرەی Hـە کە ئەگەر تۆ بە دوای گەیمینگ و کاری قورس بگەڕێیت بەکار دێت و هەروەها هێڵی پاشگری زنجیرەی U کە بۆ کاری ئاسان و کاری ڕۆژانە بەکاردێت ( هەندێکیان لەسەر Zen 2 بەرهەم هاتوون)

 

هەروەها لە زنجیرەی H دوو جۆر پاشگرمان هەبووە لە دواوەی ناوی چیپسێتەکان کە H و HSـن و بەڵام ئێستا بۆ زنجیرەی ڕایزن 5000 پاشگرێکی دیکە لە لایەن ئەی ئێم دییەوە ڕاگەیاندرا کە پاشگری HXـە و توانای بەرزی هەیە و دەتوانرێت ئۆڤەرکڵۆک(توانا بەرز کردنەوە) ئەنجام بدات

 

 

ئەگەر لە زنجیرەی U دەست پێ بکەین، سەرەتا پرۆسێسەری Ryzen 7 5800U بە 8 ناووک و 16Threads و دەبینین کە خێرایی بنچینەیی بریتییە لە 1.9 گێگاهێرتز و تاوەکو خێرایی 4.4 گێگاهێرتز دەڕوات و ئەی ئێم دی دەڵێت ”خێراترین پرۆسێسەرە کە بەرهەم هێنرابێت بۆ لاپتۆپە تەنکەکان“ و ئەی ئێم دی دەڵێت پرۆسێسەرە نوێیەکە توانای هەیە 17.5 کاتژمێر کار کردنی ئاسایی و 21 کاتژمێر لێدانەوەی ڤیدیۆ ئەنجام بدات

هەروەها ئەگەر بچینە سەر زنجیرەی H، پرۆسێسەری Ryzen 9 5980HS دەبینین بە 8 ناووک و 16Threadsـە و خێرایی بنچینەیی 3.0 گێگاهێرتز و بەرزیش دەکرێتەوە تاوەکو 4.8 گێگاهێرتز و ئەی ئێم دی دەڵێت ”خێراترین پرۆسێسەری لاپتۆپەکانە کە تۆ بتوانیت دەستت بکەوێت“ و ئەی ئێم دی ئەنجامی بێنچماڕکی Cinebench R20 لەگەڵ پرۆسێسەری Intel’s Core i9-10980HK لە توانای تاک ناووکدا بڵاو کردەوە و پرۆسێسەرە نوێیەکەی ئەی ئێم دی توانیوێتی 601 خاڵ تۆمار بکات لە کاتێکدا Intel’s Core i9-10980HK توانیویەتی 514 خاڵ تۆمار بکات و ئەی ئێم دی دەڵێت پرۆسێسەرە نوێیەکانمان لە سەرەتای مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت و پێشبینی دەکات زیاتر لە 150 لاپتۆپ بە پرۆسێسەرە نوێیەکان لەمساڵدا نمایش بکرێت

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3sm75x9
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە