بە فەرمی چیپسێتی سناپدراگۆن 480 بە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەمەوە بۆ مۆبایلە زیرەکەکان ڕاگەیاندرا

ساڵی پار ساڵێکی زۆر باش بوو بۆ درووستکەرانی چیپسێت و تەکنەلۆژیا، هەرچەندە لە ڕوانگەی ژیانی ئاساییەوە ساڵێکی خراپ بوو بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی ئابووری و چەندان ناخۆشی دیکە، بەڵام بۆ تەکنەلۆژیا ڕێگر نەبوو و یەکێک لە گرنگترین تەکنەلۆژیایەکانی سەردەم بڵاو کرایەوە بە جیهاندا کە تەکنەلۆژیای تۆڕی نەوەی پێنجەم بوو واتە 5G، هەروەها زۆرینەی ئەو کۆمپانیایانەی کە درووستکەری چیپ بوون دەستبەجێ گەڕان بەدوای بڵاو کردنەوەی چیپسێتێکی تۆڕە نوێیەکە بۆ مۆبایلەکە هەرزانەکان، چوونکە هەر مۆبایلێکی نوێ کە بڵاو دەکرایەوە کە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەمی بکردایە نرخی 100 بۆ 150 دۆلاری جیاواز بوو لەگەڵ ئەو مۆبایلانەی کە پشتگیری تۆڕی نەوەی چوارەمیان دەکرد، بەهەرحاڵ ئێستا کواڵکۆم هەنگاوێکی نوێی ناوە بۆ بەرهەم هێنانی چیپسێتێکی هەرزان بۆ مۆبایلێکی هەرزان کە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەم بکات، هەرچەندە چیپسێتەکە توانایەکی زۆری نییە، بەڵام باشە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت مۆبایلێکی تۆڕی نەوەی پێنجەم بکڕن بە نرخێکی گونجاو، پێشبینی دەکرێت ئەو مۆبایلانەی کە چیپسێتەکەی لەسەر جێگیر دەکرێت نرخیان لە 150 دۆلار و کەمتر بێت

چیپسێتەکە ئەم تایبەتمەندییانە لە خۆ دەگرێت:

 

کۆد نەیم یاخوود کۆدی ناسراوی بەرهەمێک: SM4350.

 

سی پی یو: جۆری Kryo 460 و هەشت ناوکە و خێرایی تاوەکو 2.0 گێگاهێرتز بەرز دەکرێتەوە.

 

جی پی یو: Adreno 619.

 

مۆدێم: Snapdragon X51 5G لەگەڵ پشتگیری کردنی sub-6GHz و mmWave.

 

قەبارە: 8 نانۆمەتر.

 

وای فای: Wi-Fi 6.

Bluetooth : Bluetooth 5.1.

پێشبینی دەکرێت یەکەمین کۆمپانیاکان کە بەکاری بهێنن لە بەرهەمهکانیاندا کۆمپانیای نۆکیا یاخوود شاومی و ڤیڤۆ و ئۆپۆ بن و لەمساڵدا مۆبایلێک بەم چیپسێتەوە ڕابگەیەنن



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/394dILI
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە