کادیلاک سەرنجێکی نوێ درووست دەکات بە ڕاگەیاندنی ڕوونمای قەبارە 33 ئینجی بۆ ئۆتۆمبیلی کارەبایی Lyriq EV داهاتوو

لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕوونمایەکی نوێ لە لایەن کۆمپانیای Mercedes Benzـەوە بە ناوی Hyperscreen، کۆمپانیای Cadillac بێدەنگی شکاند و ڕوونما نوێیەکەی خۆی ڕاگەیاند، ڕوونماکە بۆتە جێگای سەرنجی شارەزایان و بەو پێیەی کە کۆمپانیای Cadillac باسی لێوە دەکات زۆر نایاب دەبێت و نەوەی داهاتووی ڕوونمای LED دەبێت

 

 

ڕوونما 33 ئینجییەکە کە GM بەرهەمی هێناوە جێگیر دەکرێت لەسەر یەکەمین نەوەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی Cadillac Lyriq EV، هەروەها وەک بینیمان لە مانگی 8 کۆمپانیاکە بانگەشەی ئەوەی کرد ڕوونما نوێیەکە ”بەرزترین چڕی پێکسڵی دەبێت لە نێو ڕوونمای ئۆتۆمبیلە بەرهەم هێنراوەکان تاوەکو ئەم ساتە“ و دەتوانێت بە نزیکی 1 ملیار ڕەنگ نیشان بدات و ئەم ڕێژەش 64 هێندەی ڕوونماکانی دیکەی ئۆتۆمبێلەکانە و ڕووکارێکی بەکارهێنەری ناوازە لە خۆ دەگرێت بۆ گونجاندنی باری کەسێتی و مۆدی لێخوڕین

بەڵام بۆ بەرهەم هێنانی ئەم تەکنەلۆژیاییانە دەبێت کەمێک لە پیشەسازی بەرهەم هێنانی ئۆتۆمبیل دوور کەوینەوە، بۆ ئەم مەبەستە کۆمپانیای Cadillac ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ هەردوو ستۆدیۆی Territory Studio و Rightpoint ڕێک کەوتووە بۆ مەبەستی ”یارمەتی دان لە بواری ڕووکاری بەکارهێنەردا“

 

 

هەردوو ستۆدیۆکە کار لەسەر ڕووکاری بەکارهێنەر دەکەن، Territory Studio، مارتی رۆمانس، هاودامەزرێنەری ستۆدیۆی Territory، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “شارەزاییە قوڵەکانمان لە گرافیکی 2D و 3D لە کاتی راستەقینە رێگە دەدات بە دەستگەیشتنی بێ گرێ بۆ هەموو تەکنەلۆژیاکانی سەر ڕوونماکە بە رێگەی سەلامەت و ورد“

 

ئۆتۆمبیلەکە تا ساڵی 2023 ناگاتە بازاڕەکان بەڵام کۆمپانیاکە لە کۆنگرەی CES 2021 تایبەتمەندییەکان و وردەکارییەکانی ڕوونمای ئۆتۆمبیلەکەی ئاشکرا کرد



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3s9x9M1
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە