خێراترین مۆبایلە زیرەکەکان لە پێگەی ئەنتوتو بۆ مانگی 12 لە سیستەمی ئەندرۆید و جۆری چینی

ئەمڕۆ ماڵپەڕ و هەڵسەنگێنەری ئەنتوتو خێراترین مۆبایلە زیرەکەکانی بۆ مانگی 12 واتە خێراترین مۆبایلە زیرەکەکان لە نێوان ڕۆژی 1 مانگی 12 بۆ ڕۆژی 31 مانگی 12 بۆ سیستەمی ئەندرۆید و جۆری چینی لە هەردوو ئاستی ناوەند و بەرز ئاشکرا کرد، بە پێی لیستەکە بێت می 11 کە چەند هەفتەیەک پێش ئێستا نمایش کرا پێشەنگی ڕیزبەندییەکەی بۆ مۆبایلە ئاست بەرزەکان گرتووە بە کۆکردنەوەی 708425 خاڵ و جێگیر کردنی چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر مۆبایلەکە و لە دواوەیدا مۆبایلی هواوەی مەیت 40 پرۆ پڵەس بە کۆکردنەوەی 702819 و جێگیر کردنی چیپسێتی Kirin 9000 لەسەر مۆبایلەکە و لە پلەی چوارەم چیپسێتی پار ساڵی لەسەر جێگیر کراوە کە مۆبایلی می 10 ئەڵترایە بە جێگیر کردنی چیپسێتی سناپدراگۆن 865 و کۆکردنەوەی 667006 خاڵ

هەروەها لە ئاستی ناوەند مۆبایلی Redmi 10X 5G بە کۆکردنەوەی 400742 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندییەکەی بۆ ئاستی ناوەند گرتووە بە جێگیر کردنی چیپسێتی Dimensity 820 5G و دوای ئەو مۆبایلی نۆڤا 7 پرۆ دێت بە جێگیر کردنی چیپسێتی Kirin 985 و کۆکردنەوە 399883 خاڵ پلەی دووەمی بەدەست هێناوە، بۆ بیرهێنانەوە جۆری چینی تەنها سێ بڕاند لە خۆ دەگرێت: شاومی، هواوەی، ڤیڤۆ و تەنها یەک مۆبایلی Realme تێدایە و بە کورتی تەنها مۆبایلە چینییەکان لە خۆ دەگرێت

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2L35fAB
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە