تیزەرێکی کۆمپانیای ئێن ڤیدیا دەریدەخات کۆمپانیاکە لە ڕۆژی 12 مانگ زنجیرە گرافیک کاردی نوێی RTX بۆ لاپتۆپەکان ڕادەگەیەنێت

بە پێی ئەم وێنەیە بێت کە لە تیزەرەکەدا دەرکەوتووە، ئاماژە بۆ گرافیک کاردێکی نوێ بۆ لاپتۆپەکان دەکات کە پێشبینی دەکرێت مۆدێلی GA104 بێت، هەروەها دەنگۆ هەیە کە گرافیک کاردی Nvidia Ge Force RTX 3070 بە 8 گێگابایت میمۆرییەوە بۆ لاپتۆپەکان ڕابگەیەنرێت و گرافیک کاردی Nvidia Ge Force RTX 3080 بە دوو قەبارەی میمۆری بڵاو دەکرێتەوە، کە 8 گێگابایت و 16 گێگابایت دەبێت

هەروەها تیزەرەکە یارییەکی دیکە دەردەخات بە ناوی Outriders کە لە لایەن ستۆدیۆی People Can Flyـیەوە پەرەی پێ دەدرێت و لەوانەیە ئاماژە بۆ ئەوە بێت کە یارییەکە پشتگیری تەکنەلۆژیاکانی کۆمپانیای ئێن ڤیدیا دەکات، هەروەها وێنەیەکی دیکە نیشان دراوە کە لۆگۆی Geforce RTXـە و بە پێی لێکدانەوەکان بێت مەبەست لێی نیشان دانی گرافیک کاردێکی نوێیە بۆ کۆمپیوتەر لە زنجیرەی Ampere بە ناوی Nvidia Ge Force RTX 3060 Ti یاخوود Nvidia Ge Force RTX 3060 Ultra بە 12 گێگابایت میمۆرییەوە

هەرچۆنێک بێت ئەمانە لە ڕۆژی 12 مانگ کاتژمێر 8 شەو بە کاتی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت کاتێک کۆمپانیای ئێن ڤیدیا نوێترین تەکنەلۆژیاکانی خۆی لە کۆنگرەی CES 2021 نیشان دەدات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3i0xnQW
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە