لە دوای زۆرترین پۆستەر و زانیاری دزە پێکراو لە بارەی هەردوو مۆبایلی Vivo X60 و Vivo X60 Pro ئەمڕۆ سەرئەنجام وەک یەکەمین مۆبایلی جیهان کە چیپسێتی Exynos 1080ـی بە قەبارەی 5 نانۆمەترییەوە لەسەر جێگیر کرابێت نمایش کران
هەردوو مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.56 ئینجین لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 2376x1080px و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، هەروەها ڕووکاری بەکارهێنەری OriginOS 1.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە، ڤیڤۆ ئێکس 60 پرۆ خاوەن 4 کامێرایە لە بەشی دواوەیدا بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی(بە هەستەوەری Sony IMX598) و 13 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان کە لە توانایدا هەیە کرداری ماکرۆش ئەنجام بدات و 13 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای تێلەفۆتۆ بۆ 2 هێندە نزیککردنەوە و 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای دووربینی بۆ 5 هێندە نزیککردنەوە
ڤیڤۆ ئێکس 60 پرۆ تەنها بە بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەخرێت و خاوەن پاترییەکی قەبارە 4,200 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 33 وات دەکات
با بڕۆینەوە باسی ڤیڤۆ ئێکس 60، خاوەن 3 کامێرایە لە بەشی دواوەیدا بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 13 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای تێلەفۆتۆ بۆ 2 هێندە نزیککردنەوە و 13 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان، هەڕوەها 100 مللی ئەمپێر.کاتژمێر پاترییەکەی لە جۆری پرۆ گەورەترە واتە بە تەواوی دەکاتە 4,300 مللی ئەمپێر.کاتژمێر و بە هەردوو بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت
هەردوو مۆبایلەکە لە ڕۆژی 8 مانگی داهاتوو و ساڵی نوێ دەست دەکرێت بە فرۆشتنی و لە ئەمڕۆوە داواکاری پێشوەختە بۆ هەردوو مۆبایلەکە بەردەستە و ڤیڤۆ ئێکس 60 نرخی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 536 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 582 دۆلار و نرخی جۆری پرۆ کە یەک جۆر بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایتی لێ بەردەستە بریتییە لە 689 دۆلار
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/34Rqhcf
via IFTTT