بە فەرمی مۆبایلی Vivo IQOO U3 بە روونمای 90 هێرتزی و پاتری 5000 مللی ئەمپێر ڕاگەیاندرا

ڕۆژی دوو شەممە، ڕێکەوتی 14ی 12ی 2020، کۆمپانیای ڤیڤۆ لە پێگەی DJ.com بە بێدەنگی هەموو تایبەتمەندی و نرخ و رۆژی بەردەستبوونی مۆبایلی Vivo IQOO U3 ڕاگەیاند.

مۆبایلەکە  چیپسێتی Dimensity 800U لەسەر جێگی کراوە، و بە هەردوو ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت لە جۆری UFS 2.2 بەردەست دەبێت. خاوەنی ساردکەرەوەیەکە کە پلەی گەرمی پارچەکانی ناوەوەی مۆبایلەکە به ساردی دەهێڵێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر.

ڕوونماکەی بە قەبارەی 6.58 ئینجە لەجۆری IPS LCD و تێکرای نوێبوونەوەی 90 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 180 هێرتز. روونماکەی نۆچێکی تێدایە، کە کامێرای سێڵفی تێدا جێگیر کراوە بە روونی 20 مێگاپێکسڵ و هەستەوەری پەنجە مۆر دەکەوێتە سەر دووگمەی هێز Power.

دیزاینی کامێرای دواوە لە جۆری زنجیرە مۆبایلەکانی Vivo X50 و Vivo 20ـە کە خاوەندارێتی لە دوو کامێرا دەکات. کامێرای سەرەکی بەروونی 48 مێگاپێکسڵ و کامێرای دووەم بەروونی 2 مێگاپێکسڵ بۆ هەستەوەری قووڵی.

هەروەک مۆبایلەکە خاوەنی پاترییەکی 5000 مللی/ئەمپێر کاتژمێرییە، و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی 18 وات دەکات.

نرخی مۆبایلەکە لە چین 1498 CNY دەست پێدەکات، کە بە نزیکی دەکاتە 230 دۆلار و جۆرەکەی تری 1698 CNYـە، کە بە نزیکی دەکاتە 260 دۆلار، لە 14ـی مانگەوە داواکردنی پێشوەختی دەستی پێکردووە و 18ـی مانگ بەردەست دەبێت بۆ کرین.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/34gecNg
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە