بە فەرمی مۆبایلی +Oppo Reno5 Pro بە Sanpdragon 865 و کامێرای 50 مێگاپیکسڵی ڕاگەیاندرا

لە پاڵ ناساندنی هەردوو مۆبایلی Oppo Reno 5 5G و Oppo Reno 5 Pro 5G لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، کۆمپانیای ئۆپۆ Oppo Reno 5 Pro+ 5G یشی ناساند.
مۆبایلی Oppo Reno Pro + 5G لە هەردوو مۆبایلی 5G و Oppo Reno 5 Pro 5G  ئاست بەرزترە لەرووی کامێرا و چیپسێت. مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی چەماوەی قەبارە 6.55 ئینجە لە جۆری Amoled بە تێکرای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و تێکرای دەست لێدانی 180 هێرتز. هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر روونما جێگیر کراوە و ڕوونماکەی چاڵێکی تێدایە کە کامێرای سێڵفییەکەی تێدا جێگیر کراوە بەروونی 32، و خاوەن هەستەوەری ناسینەوەی دەموچاویشە. هەروەک رووناکی روونماکەی 1100 نیتە و تەکنەلۆژیای +HDR10 لەخۆدەگرێت.
مۆبایلەکە لەبەشی دواوە خاوەن چوار کامێرایە. کامێرای سەرەکی بەروونی 50 مێگاپیکسڵ کە هەستەوەری Sony IMX766) ،optical image stabilization (OIS) لەخۆدەگرێت بۆ نەهێشتنی لەرە لەر بە ڕێژەیەکی زۆر باش، هەروەها بەروونی 13 مێگاپیکسڵ بۆ هەستەوەری قووڵی، و بەروونی 16 مێگاپیکسڵ بۆ گۆشە فراوان، و بەروونی 2 مێگاپیکسڵ بۆ ماکرۆ.
ئەم مۆبایلە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 لەسەر جێگیر کراوە و جۆری بیرگەکەی لە جۆری UFS 3.1ـە. هەروەها بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و 12 گێگابایت بەردەست دەخرێت. هەروەها خاوەن پاترییەکی 4500 مللی.ئەمپێر کاتژمێرییە بە پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی 65 واتی و پشتگیری بارگاویکەرەوەی پێچەوانەش Reverse Charging. هەروەها بڵندگۆی Stereoـی لەخۆ دەگرێت و پشتگیری لە تەکنەلۆژیای Dolby Atmos دەکات. ڕووکاری بەکارهێنەری ColorOS 11 لەسەر جێگیرکراوە، کە بنەچەکراوە لەسەر ئەندرۆید 11.
نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بریتییە لە CNY 3999 کە بە نزیکی دەکاتە 610 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی CNY 4499 کە بە نزیکی دەکاتە 690 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت. لە ئێستا جۆری ئاسایی مۆبایلەکە لە چین بەردەستە و جۆرە تایبەتییەکەشی لە 18 مانگی داهاتوو کڕینی پێشوەختی دەست پێدەکات و 22 مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت بۆ کڕین.


from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/381tJ5W
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە