بە فەرمی هەردوو مۆبایلی Oppo Reno 5 5G و Oppo Reno 5 Pro 5G بە ڕوونمای 90 هێرتز و بارگاوی کەرەوەی 65 وات و زیاترەوە نمایش کران

زنجیرەی Oppo Reno 5 لە دوو بەرهەم پێک دێت، جیاوازی سەرەکییان لە جۆری چیپسێتەکەیانە کە میدیاتێک و سناپدراگۆنن، هەروەها لە نێو پاکەتەوە ڕووکاری بەکارهێنەری ColorOS 11 کە بنەچەکراوە لەسەر ئەندرۆید 11 جێگیر کراوە

 

 

جۆری پرۆ چیپسێتی MediaTek Dimensity 1000+ لەسەر جێگیر کراوە و بە هەردوو جۆرە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و 12 گێگابایت بەردەست دەخرێت، نرخی مۆبایلەکە لە چین لە CNY3,400 دەست پێ دەکات کە بە نزیکی دەکاتە 520 دۆلار و جۆرەکەی تری بیرگەکەی نرخی CNY 3,800ـە کە بە نزیکی دەکاتە 580 دۆلار

هەروەها ئۆپۆ ڕینۆ 5 چیپسێتی سناپدراگۆن 765 جی لەسەر جێگیر کراوە و بەهەمان جۆری بیرگە و بیرگەی کاتی جۆری پرۆ بەردەست دەخرێت، نرخی سەرەتایی بریتییە لە CNY 2,700 کە بە نزیکی دەکاتە 410 دۆلار و بۆ بیرگە و ڕامی زیاتر نرخەکەی بەرز دەبێتەوە بۆ CNY 3,000 کە بە نزیکی دەکاتە 458 دۆلار

 

هەردوو جۆرەکە جۆری بیرگەکانیان لە جۆری UFS 2.1ـە و هەردوو جۆرەکە جۆری ڕامەکانیان لە جۆری LPDDR4xـە بەڵام لە ڕووی خێراییەوە جیاوازیان هەیە و جۆری پرۆ خێراییەکەی 3,733 MHz, 4x 16 bitـە بەراورد بە جۆری ئاسایی کە 2,133 MHz, 2x 16 bitـە

جیاوازییەکی تری هەردوو مۆبایلەکە بریتییە لە ڕوونما، جۆری پرۆ بە قەبارەی 6.55 و جۆری ئاسایی بە قەبارەی 6.43 ئینج بەردەست دەخرێت، هەروەها هەردووکیان لە جۆری OLEDـن تێکڕای نوێ بوونەوەی ڕوونمایان بریتییە لە 90 هێرتز(تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 180 هێرتز) بەڵام جۆری پرۆ ڕوونییەکی زیاتری هەیە کە 500 نێتە بەراورد بە جۆری ئاسایی کە 430 نێتە

هەردوو مۆبایلەکە خاوەن 4 کامێران لە بەشی دواوەیدا کە ڕوونی کامێرای سەرەکی 64 مێگاپێکسڵە و 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و ٢ مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆیە، هەروەها توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆیان بە ڕوونی 4K و 30 وێنە لە چرکەیەکدا هەیە

هەروەها لە پێشەوەیدا کامێرایەکی سێڵفی لە جۆری چاڵ بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ لەسەر هەردوو مۆبایلەکە جێگیر کراوە و پەنجەمۆریان لە ژێر ڕوونمادایە، هەردوو مۆبایلەکە خاوەن پاترییەکی قەبارە 4,300 مللی ئەمپێر.کاتژمێرین و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 65 وات دەکەن

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2JXepya
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە