بە فەرمی Nvidia بێنچمارکە فەرمییەکانی یاری Cyberpunk 2077ـی لەسەر زنجیرە گرافیک کاردی Nvidia Ge Force RTX 3000 بڵاو کردەوە

 

ئەمڕۆ ئەو یارییەی کە زۆر چاوەڕوانی بووین بەردەست دەخرێت، چەندەها ساڵ لە پەرەپێداندا بووە و چەندین جاریش بەهۆکاری جیا جیا دواخراوە، لە کۆتاییدا ئەمڕۆ بەردەست دەخرێت و کۆمپانیای Nvidia کە درووستکەری گرافیک کاردە بێنچمارکی یارییەکەی لەسەر هەردوو گرافیک کاردی نوێی خۆی کە Nvidia Ge Force RTX 3080 و Nvidia Ge Force RTX 3090ـن بڵاو کردەوە، لەگەڵ بڵاو کردنەوەی بێنچمارکەکە بۆ زنجیرەی RTX 3000 بەراوردیش کراوە لە زنجیرەی RTX 2000 و جیاوازییەکانیان نیشان داوە، بە پێی بێنچمارکەکە بێت بەمشێوەیە دەتوانیت کار بە یارییەکان بکەیت بە گرافیک کاردە جیاوازەکانی ئێن ڤیدیا:

 

1- گرافیک کاردی Nvidia Ge Force RTX 3060 Ti و بەسەرەوە بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و 60 وێنە لە چرکەیەکدا بەم شێوازە: ( ئەڵترا، RT ئەڵترا، DLSS Q/P)

 

2- گرافیک کاردی Nvidia Ge Force RTX 3080 و بەسەرەوە بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و 60 وێنە لە چرکەیەکدا بەم شێوازە: ( ئەڵترا، RT ئەڵترا، Native Res)

 

3- گرافیک کاردی Nvidia Ge Force RTX 3080 و بەسەرەوە بە ڕوونی 1440 پێکسڵ و 30 وێنە لە چرکەیەکدا بەم شێوازە: ( ئەڵترا، RT ئەڵترا، DLSS Q/P)

 

4- گرافیک کاردی Nvidia Ge Force RTX 3080 و بەسەرەوە بە ڕوونی 1440 پێکسڵ و 30 وێنە لە چرکەیەکدا بەم شێوازە: ( ئەڵترا، RT ئەڵترا، Native Res)

 

5- گرافیک کاردی Nvidia Ge Force RTX 3090 و بەسەرەوە بە ڕوونی 2160 پێکسڵ و 30 وێنە لە چرکەیەکدا بەم شێوازە: ( ئەڵترا، RT ئەڵترا، DLSS Q/P)

 

6- جۆری گرافیک کاردەکە ئاشکرا نەکراوە – بە ڕوونی 2160 پێکسڵ و 30 وێنە لە چرکەیەکدا بەم شێوازە: ( ئەڵترا، RT ئەڵترا، Native Res)

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/33YgUH5
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە