شاومی ئەمڕۆ بە فەرمی وادەی نمایش کردنی ڕووکاری بەکارهێنەری MIUI 12.5ـی ئاشکرا کرد کە وەشانی داهاتووی ڕووکاری بەکارهێنەری مۆبایلە زیرەکەکانی کۆمپانیای شاومییە و شاومی دەیەوێت پێش ڕاگەیاندنی ڕووکاری بەکارهێنەری MIUI 13 وەشانێکی باشتر کراو و تایبەتمەندی نوێ بۆ زنجیرە وەشانەکانی MIUI 12 زیاد بکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی وەشانی ڕووکاری بەکارهێنەری MIUI 12.5
هەرچەندە شاومی خاوە لە ڕەوانە کردنی وەشانی ڕووکاری بەکارهێنەری MIUI 12 بەڵام زۆری نەبرد و وادەی جۆرێکی باشتر کراوی ڕووکاری بەکارهێنەری MIUI 12ـی بەناوی MIUI 12.5 ئاشکرا کرد و بە پێی وتەی دزەپێکەرەکان بوایە نمایش کردنی ڕووکارەکە دەکەوتە 29 مانگ بەڵام ئەمڕۆ شاومی بەفەرمی ڕایگەیاند وەشانەکە سبەینێ لەگەڵ نمایش کردنی زنجیرەی Mi 11 ڕادەگەیەنرێت و پێدەچێت زنجیرەکە یەکەمین کۆمەڵە بن ڕووکاری بەکارهێنەرەکەیان لەسەر جێگیر بکرێت و دواتر بۆ هەردوو مۆبایلی Mi 10T و Mi 10T Pro ڕەوانە بکرێت و دواتریش بۆ مۆدێلە ئاست ناوەندەکانی وەک زنجیرەی ڕێدمی نۆوت 9 و ڕێدمی نۆوت 8 و پۆکۆ ئێکس 3 و زیاتریش
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3o4ZL6s
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..