بە فەرمی مۆبایلی Mi 11 وەک یەکەمین مۆبایلی جیهان کە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کرابێت نمایش کرا

ئەمڕۆ کۆمپانیای شاومی کۆنگرەی بەست لە وڵاتی چین بۆ نمایش کردنی نوێترین مۆبایلی خۆی لە زنجیرەی سەرەکی و ئاست بەرزی (Mi) و مۆبایلە نوێیەکەی بەناوی Mi 11 نمایش کرد و کۆمپانیاکە بە فەرمی ڕایگەیاندووە بەمزووانە کۆنگرەیەکی دیکە دەبەستێت بۆ نمایش کردنی مۆبایلەکە لە جۆری جیهانی و گڵۆباڵ

سەرەتا با لە ڕوونمای مۆبایلەکەوە دەست پێ بکەین و یەکێک لە باشترین جۆری ڕوونماکانی مۆبایلە زیرەکەکانی لەسەر جێگیر کراوە و قەبارەی ڕوونماکەی بریتییە لە 6.81 ئینج لە جۆری OLED بە ڕوونی +QHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 480 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 1500 نێت و 515 پێکسڵ لە هەر ئینجێکدا و تەکنەلۆژیای +HDR10 و بە پارێزەری شووشەیی Gorilla Glass Victus ڕووپۆش کراوە

هەروەها یەکەمین مۆبایلی جیهانە کە چیپسێتی نوێی کۆمپانیای کواڵکۆمی بە بناغەی 5 نانۆمەترییەوە لەسەر جێگیر کرابێت کە سناپدراگۆن 888ـە و جۆری ڕامی مۆبایلەکە لە جۆری LPDDR5ـە و جۆری بیرگەکەی لە جۆری UFS 3.1ـە، هەروەها بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و 12 گێگابایت بەردەست دەخرێت

هەروەها خاوەن پاترییەکی قەبارە 4,600 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 55 وات دەکات کە تەواوی پاتری مۆبایلەکە بارگاوی دەکاتەوە لە ماوەی 45 خوولەک و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرای بێتەل بەهێزی 50 وات دەکات کە تەواوی پاتری مۆبایلەکە بارگاوی دەکاتەوە لە ماوەی 53 خوولەک و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی پێچەوانە دەکاتەوە بە هێزی 10 وات بۆ بارگاوی کردنەوەی ئامێری ئەلیکترۆنی تر وەک مۆبایل و کاتژمێری زیرەک و بیستۆک و هتد…

هەروەها لە دواوەیدا خاوەن 3 کامێرایە بە ڕوونی 108 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 13 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 5 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ، هەروەها کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ لە شێوەی چاڵ لە پێشەوەیدا جێگیر کراوە و خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە لە ژێر ڕوونماکەیدا و توانای هەیە بە ڕوونی 8K ڤیدیۆ تۆمار بکات و بڵندگۆی Stereo لە خۆ دەگرێت کە لە لایەن کۆمپانیای بەناوبانگ Harman Kardonـەوە بەرهەم هێنراوە و کەلەی بارگاوی کەرەوە لەناو پاکەتی مۆبایلەکەدا بوونی نابێت و بەجیا و بەنرخی 15 دۆلار دەبێت بکڕدرێت

هەروەها کۆمپانیای شاومی ڕووکاری بەکارهێنەری MIUI 12.5 بە هەندێک گۆڕانکارییەوە ڕاگەیاند و لەسەر مۆبایلەکە جێگیری دەکات کە بنەچەکراوە لەسەر ئەندرۆید 11 و نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بریتییە لە CNY 3,999 کە بە نزیکی دەکاتە 612 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی CNY 4,299 کە بە نزیکی دەکاتە 657 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی CNY 4,699 کە بە نزیکی دەکاتە 719 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت

 

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3aR1hFE
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە