پێدەچێت وەن پڵەس کار لەگەڵ کۆمپانیای Leica بکات بۆ بەرهەمهێنانی کامێرا لە زنجیرەی وەن پڵەس 9

وەک دەزانین کۆمپانیای هواوەی کار لەگەڵ کۆمپانیای Leica دەکات بۆ بەرهەمهێنانی کامێرای مۆبایلە ئاست بەرزەکانی، دزەپێکەرێک لە وڵاتی چینەوە ئاشکرای کردووە کۆمپانیای وەن پڵەس لە گفتوگۆدان ڕێک بکەون لەگەڵ کۆمپانیای Leica بۆ بەرهەمهێنانی کامێرای زنجیرەی وەن پڵەس 9، هەر وەک لەم دواییەدا بینیمان کۆمپانیای ڤیڤۆ لەگەڵ کۆمپانیای Zeiss ڕێک کەوت بۆ بەرهەم هێنانی کامێرای زنجیرەی Vivo X60، هەروەها کۆمپانیای نۆکیا لەگەڵ هەمان کۆمپانیای ڤیڤۆ ڕێک کەوتووە بۆ بەرهەم هێنانی کامێرا، ڕۆژ بە ڕۆژ کۆمپانیاکانی مۆبایلە زیرەکەکان لەگەڵ کۆمپانیای کامێراکان ڕێک دەکەون بۆ باشتر کردنی ئاستی کامێرای مۆبایلە زیرەکەکانیان، ئەم ئەگەرە لە دوای ئەوەوە دێت کە بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای وەن پڵەس ڕایگەیاند کار لەسەر باشتر کردنی ئاستی کامێرای مۆبایلە زیرەکەکانمان دەکەین بە ”گۆڕانکاری گەورە لە رێی نەرمەواڵە و ڕەقەکاڵا“ و پێدەچێت وەن پڵەس لە زنجیرەی وەن پڵەس 9ـدا کامێراکانی کۆمپانیای Leica بەکار بهێنێت بۆ ئەو مەبەستە، هەروەها پێدەچێت وەن پڵەس سێ نەوە بۆ زنجیرەی وەن پڵەس 9 ڕابگەیەنێت، بەناوەکانی وەن پڵەس 9 و وەن پڵەس 9E و وەن پڵەس 9 پرۆ و کامێرای Leica تەنها تایبەت بێت بە جۆری ”پرۆ“ و لە جۆرەکانی دیکەدا بەکار نەهێنرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/37sF3HS
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە