یەکێک لە بەچێژترین یارییەکانی تۆپی پێ کە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و iOS بەردەست بێت و بەشێوەی ئۆنڵاین بێت و گرافیکی بەرز بێت و خۆڕایی بێت

ڕۆژ بە ڕۆژ ئامێرە گەورەکان خواستیان لەسەر کەم دەبێتەوە و مۆبایل خواستی لەسەر زۆر دەبێت، بە جۆرێک ئێستا خەڵکی مۆبایلێکی بەدەستەوەیە زۆرینەی کارەکانی خۆی پێ ئەنجام دەدات، تەنها بۆ چەند کار و یارییەک ڕوودەکاتە کۆمپیوتەر و کۆنسۆڵەکان، ئێستا یەکێک لە دیارترین یارییەکانی کۆنسۆڵ کە یاری تۆپی پێی PESـە و ڕکابەری سەرەکی یاری Fifaـیە بەردەستە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و iOS، دەتوانیت گرافیکی یارییەکە تاوەکو ڕوونی High و 60 وێنە لە چرکەیەکدا بەرز بکەیتەوە و چەندین چاڵنجی ڕۆژانە لە خۆ دەگرێت هەر یەک لە یاریزانی ئەفسانە و ئایکۆن و چەندانی تر لە خۆ دەگرێت، بۆ نموونە یاریزانی تۆپ ڕەساسی خراپترینە و گۆڵد و بلاک بەدوایدا دێن، هەروەها ئەفسانە و ئایکۆن بەدوایدا دێت، زۆرترین یانەکان لە خۆ دەگرێت و دەتوانیت لەگەڵ هاوڕێکەت بە ئۆنڵاین یاری بکەیت، کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی یارییەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید و کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی یارییەکە لەسەر سیستەمی iOS، هەفتانە دوو شەممان و پێنج شەممان یارییەکە بۆکسی تازەی بۆ دێت و دوو جۆر دراو لە خۆ دەگرێت کە دراوی GP و Goldـن، هەروەها دەتوانیت بە هەردوو جۆرە دراوەکە بۆکسەکان بکەیتەوە و یاریزانەکان بەهێز بکەیت، دەتوانیت ڕاهێنەر بکڕیت و زۆر زیاتریش



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3mVmjGh
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە