بە فەرمی وەشانی تاقیکاری سیستەمی وەگەڕخەری Harmony OS 2.0 بڵاو کرایەوە

وردە وردە ئەمریکا هەموو خزمەتگوزارییەکان لە کۆمپانیای هواوەی دەسێنێتەوە، هواوەیش چەکی خۆی ئامادە دەکات و سیستەمی وەگەڕخەری خۆی بڵاو دەکاتەوە لە ئەگەری قەدەغەکردنی سیستەمی ئەندرۆید بۆ بەکارهێنانی لە مۆبایلە زیرەکەکانیدا، هواوەی لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی مۆبایل وەشانی تاقیکاری سیستەمی وەگەڕخەری Harmony OS 2.0 بڵاو کردەوە

 

بە پێی هەندێک وێنە بێت کە گەشەپێدەران بڵاویان کردۆتەوە، سیستەمەکە بە زمانی پێشکەوتووی جاڤا پرۆگرام کراوە و لایئاوتەکانی لە جۆری فایلی XMLـن و زۆر لە ڕووکاری بەکارهێنەری EMUI 11 کە بنەچەکراوە لەسەر مۆبایلی هواوەی پی 40 دەچێت و هەندێک دەڵێن ”وەک ئەوە وایە سیستەمی ئەندرۆید تەنها وەرگێڕدرابێت، سیستەمی ئەندرۆید بە تەواوی ئیلهامێکە بۆ درووست بوونی سیستەمی Harmony OS“ و بە پێی وتەی هواوەی بێت سیستەمەکەی زۆر خێرا گەشە دەکات، هواوەی وەشانی سێیەمی تاقیکاری لە وەشانی 2.0 ئەپی DevEco Studio ڕاگەیاند کە ئەپێکە تایبەتە بە گەشەپێدەران



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/389sHnd
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە