پێدەچێت یوتیوب کردارێکی نوێ تاقی بکاتەوە بۆ گواستنەوەی ڤیدیۆ زەخیرەکراوەکان لە نێوان ئامێرەکاندا

یەکێک لە تایبەتمەندییە باشەکانی یوتیوب، زەخیرە کردنی ڤیدیۆکانە لە نێو ئامێرەکەتدا بۆ بەکارهێنانی لە کاتێکدا دەرهێڵیت، بەڵام بەداخەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژە و ئەگەر لەو وادەیە تێپەڕ بکات بەسەر دەچێت و دەبێت بچیتەوە سەرهێڵ و نوێی بکەیتەوە، بە پێی وتەی ماڵپەڕی Android Police بێت یوتیوب ڕێگایەکی نوێ تاقی دەکاتەوە بۆ گواستنەوەی ڤیدیۆ زەخیرەکراوەکان لە مۆبایل یاخوود تابلێت بۆ مۆبایل یاخوود تابلێتێکی تر و بەکارهێنانیان لە دوو ئامێر یاخوود زیاتری جیاوازدا، بە پێی وتەی ماڵپەڕەکە بێت کە دوو وێنەی داناوە

لە بەشی ڕێکخستنەکان کردارێکی نوێ زیاد بووە بە ناوی ”cross device offline settings“ و لە بەشی ”allow downloading to this device“ ناوی ئەو مۆبایلە یاخوود ئەو تابلێتە دەنووسیت کە دەتەوێت Sync بکرێت و ئەم تایبەتمەندییە هێشتا لە ژێر تاقیکردنەوەدایە و تا ئێستا دیار نییە لە داهاتوودا دەبێتە فەرمی، یاخوود بۆ بەکارهێنەرانی خۆڕایی یوتیوب یاخوود تەنها بۆ بەکارهێنەرانی یوتیوبی جۆری Premium بەردەست دەبێت، بەڵام هەرچۆنێک بێت تایبەتمەندییەکی ئێجگار سوود بەخش دەبێت بە تایبەتی ئەگەر ئینتەرنێتێکی خێرات نەبێت پێویست ناکات دووبارە ڤیدیۆکان لە ئامێرەکەی تردا دابگریتەوە



x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە