ئێستا دەتوانیت لە ڕێگەی تایبەتمەندی Android Smart Selectionـەوە یەکەکان و چەندین شتی دیکەش بگۆڕیت

یەکێک لە جوانترین تایبەتمەندییەکانی ئەندرۆید بریتییە لە تایبەتمەندی Android Smart Selection کە لە ساڵی 2017 گووگڵ بڵاوی کردەوە و بریتییە لە ”هەڵبژاردنی زیرەکی ئەندرۆید“ بۆ بەکارهێنەران، لە ساڵی 2017ـەوە تاوەکو ئێستا تایبەتمەندییەکە تەنها چەند شتێکی ئاسان کردووە بۆ ئاڵوگۆڕ کردن و کەم کردنەوەی هەنگاو، بۆ نموونە بە کلیک کردن لەسەر دراوێکی یوانی چینی و بەهاکەی واتە بۆ نموونە 300 یوان، ئەوە ڕاستەوخۆ بە یەک کلیک دەتوانیت بیگۆڕیت بەهەر دراوێک کە خۆت دەتەوێت و پێویستی نەدەکرد دراوەکە کۆپی بکەیت و لە گووگڵ خۆی پەیستی بکەیتەوە، ڕاستەوخۆ لەوێدا ڕێگاکەی بۆ ئاسان دەکردییەوە، هەروەها لە کاتی ”Select“ کردنی ژمارە تەلەفۆنێک ڕاستەوخۆ دەتوانیت پەیوەندی بە کەسەوە بکەیت نەوەک ژمارەکە کۆپی بکەیت و لە بەشی ”پەیوەندییەکان“ پەیستی بکەیتەوە و تەلەفۆن بکەیت

بەڵام ئێستا وا دیارە گووگڵ تایبەتمەندییەکەی گەورەتر کردووە، بۆ نموونە ئێستا ئەگەر وشەی ”4 کووپ“ دیاری بکەیت دەتوانیت بیگۆڕیت بە هەر بەها و یەکەیەک کە دەتەوێت، هەروەها ئێستا دەتوانرێت لە ڕێگەیەوە بەهاکانی وەک mhp بۆ kilometer بگۆڕدرێت و زیاتریش

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2KFfefq
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە