بە فەرمی هێدسێتی AirPods Max بە تایبەتمەندی ناوازە و نرخی 549 دۆلار نمایش کرا

ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە هێدسێتە نوێیەکەی ئاشکرا کرد کە زۆرترین دەنگۆ هەبوو لەبارەیەوە لەم دوایانەدا، ئەپڵ بە هێدسێتێکی جادووی ناوی دەهێنێت و دەڵێت وەک جادوو وایە بۆ هێدستەکان، هێدسێتەکە تایبەتمەندی Automatic switching لە خۆ دەگرێت کە ڕێگە بە هێدسێتەکە دەدات بە شێوەیەکی زیرەکانە و بە ئۆتۆماتیکی پەیوەست بوونی لە نێوان ئایفۆن و ئایپاد و ماکەکان بگۆڕێت، هەروەها پاترییەکەی بەرگەی تاوەکو 20 کاتژمێر کار کردن دەگرێت بە لێدانەوەی ڤیدیۆکان و قسە کردن بە کوالێتی بەرز و تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو، هەروەها پشتگیری پارێزەرێکی زیرەک دەکات بۆ پاراستنی پاترییەکەی لە کاتێکدا بەکارهێنەر کاری پێ ناکات

هێدسێتەکە لەگەڵ ئەو ئایفۆنانە کار دەکات کە وەشانی iOS 14.3 یاخوود بەرزتر و لەگەڵ ئەو ئایپادانە کار دەکات کە وەشانی iPadOS 14.3 یاخوود بەرزتر و لەگەڵ ئەو ماکانە کار دەکات کە وەشانی macOS Big Sur 11.1 یاخوود بەرزتر و لەگەڵ ئەو تەلەڤیزیۆنانە کار دەکات کە وەشانی tvOS 14.3 یاخوود بەرزتر و لەگەڵ ئەو کاتژمێرە زیرەکانەدا کار دەکات کە وەشانی watchOS 7.2 یاخوود بەرزتری لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها تایبەتمەندی Adaptive EQ تێدا جێگیر کراوە کە نیشانەی دەنگەکان ڕێک دەخات و زێدەتر ئاسوودەیی دەبەخشێت بە بەکارهێنەران، هەروەها چیپی دەستکاری کراوی ئەپڵی بە ناوی Apple H1 chip لەسەر جێگیر کراوە و بە نرخی 549 دۆلار بۆ بەکارهێنەران بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2JOu2Yz
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە