بە فەرمی چیپسێتی سناپدراگۆن 678 بە پشتگیری کردن لە تۆڕی نەوەی چوارەم و چاکسازییەوە بۆ مۆبایلە ئاست ناوەندەکان ڕاگەیاندرا

هەندێک مۆبایل وەک گووگڵ پێکسڵ 5 و وەن پڵەس نۆرد کە چیپسێتی سناپدراگۆنی زنجیرەی 700ـیان لەسەر جێگیر کرابوو و ئاست ناوەند بوون و بە یەکێک لە باشترین چیپسێتەکانی کۆمپانیاکان دادەنرێت بۆ ئاستی ناوەند(مەبەست لە زنجیرەی 700 سناپدراگۆنە) و یەکێک بووە لە دڵخوازترین زنجیرە چیپسێتەکانی ئاستی ناوەند لە ساڵی 2020، ئەبێ ئەوەشمان لە یاد بێت کە ئاستێکی نزمتر لەو جۆرە ئاست ناوەندییە هەیە لە چیپسێتەکانی کواڵکۆمدا بۆ ئاستی ناوەند، کە زنجیرەی 600ـە، ئەمڕۆ کۆمپانیای کواڵکۆم چیپسێتی سناپدراگۆن 678 بە چاکسازییەوە بەراورد بە چیپسێتی سناپدراگۆن 675 کە لە ساڵی 2018 ڕاگەیاندرا ڕاگەیاند

 

لەوانەیە وا بیر بکەیتەوە ماوەی دوو ساڵ زۆر بێت و جیاوازی زۆر هەبێت لە نێوان هەردوو چیپسێتەکە، بەڵام جیاوازییەکی وەهای نییە، هەمان ناووکی سەرەکی Kyro 460 و هەمان گرافیک کاردی Adreno 612 تێدا بەکارهێنراوەتەوە، بەڵام ناووکی سەرەکی Kyro 460 خێراییەکەی لە 2.0 گێگاهێرتزەوە بەرز کراوەتەوە بۆ 2.2 گێگاهێرتز، هەروەها کواڵکۆم دەڵێت گرافیک کاردەکەی باشتر کراوە بەڵام زانیاری وردی لەبارەیەوە نەخستە ڕوو، بە هەمان بناغە واتە بناغەی 11 نانۆمەتری بونیاد نراوە، لەگەڵ ئەوەشدا گۆڕانکاری لە ISP کراوە و ISPـی Spectra 250L لەسەر جێگیر کراوە کە بە جێگیری دەتوانێت ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K تۆمار بکات و وێنە بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ بچرکێنێت، هەروەها مۆدێمێکی نوێی لەسەر جێگیر کراوە بەناوی X12 LTE کە بە پێی وتەی کواڵکۆم بێت چاکسازی تێدا کراوە و پشتگیری تۆڕی نەوەی چوارەم دەکات، تاوەکو ئێستا هیچ کۆمپانیایەک بە فەرمی ڕاینەگەیاندوە کە لەسەر بەرهەمەکانی جێگیری بکات، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ئۆپۆ و شاومی یاخوود مۆتۆڕۆڵا یەکێک بن لە کۆمپانیا یەکەمینەکان بۆ جێگیر کردنی چیپسێتەکە لەسەر بەرهەمەکانیان



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3r1BpfN
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە