لە نوێترین نوێکردنەوەی پلەیستەیشن 5ـدا پێت دەڵێت کە وەشانی پلەیستەیشن 4ـی یارییەکە بەردەستە و دەتوانیت بەو وەشانە یاری بکەیت

 

پێدەچێت سۆنی یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی پلەیستەیشن 5ـی بە نوێکردنەوەیەک چارەسەر کردبێت، لە نوێترین نوێکردنەوەی پلەیستەیشن 5ـدا کۆنسۆڵەکە پێت دەڵێت کە یارییەکە وەشانی پلەیستەیشن 4ـی لێ بەردەستە بە جۆرێتی نزمتر و وەشانی پلەیستەیشن 5ـیش بەردەستە و دەتوانیت زەخیرەی بکەیت و بەهەر کامێکیان یاری بکەیت سەربەست

 

ئەم تایبەتمەندییە کە لە لایەن بەکارهێنەرێکی تویتەرەوە بەدی کراوە، ڕوونکردنەوەیەکی باش دەدات بۆ بەکارهێنەران، بۆ نموونە ئێستا زۆرینەی یارییەکانی پلەیستەیشن لەسەر پلەیستەیشن 5ـیش بەردەستە و زۆر ئاسانە ئەگەر لێت تێک بچێت و وەشانی پلەیستەیشن 4ـی یارییەکە دابگریت بۆ نموونە هەردوو یاری Assassin’s Creed Valhalla یاخوود Destiny

 

مایکرۆسۆفت ڕێگایەکی ئاسانتری گرتۆتە بەر بۆ ئەم مەبەستە، تایبەتمەندی Smart Delivery لە ناو ئێکس بۆکسە نوێیەکان جێگیر کردووە کە بە شێوەیەکی خودکار و زیرەکانە یارییەکە دادەبەزێنێت(یاخوود نوێ دەکاتەوە) و لەگەڵ سیستەمەکە دەیگونجێنێت، بەڵام ئەمەی سۆنی ڕێگایەکی ئاسان نییە، بەڵام هەرچۆنێک بێت ڕێگایەکە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بزانن کام وەشانی یارییەکە دادەبەزێنن و یاری پێ دەکەن



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3mS22k7
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە