تیزەری زنجیرەی گالەکسی ئێس 21 دزەی پێ کرا – دەریدەخات دووانە ڕەنگ لە خۆ دەگرێت

وردە وردە نزیک دەبینەوە لە ساڵی تازە و مۆبایلە ئاست بەرزەکان دێنەوە مەیدان و نمایش دەکرێن بە چیپسێت و تایبەتمەندی نوێوە، سامسۆنگیش یەکێکە لەو کۆمپانیایانە و هەواڵەکان لەسەر زنجیرەی گالەکسی ئێس 21 زیاتر و زیاتر دەبێت، ئەمڕۆ تیزەری زنجیرەی گالەکسی ئێس 21 دزەی پێ کرا کە پێدەچێت فەرمی بێت، بە پێی تیزەرەکان بێت زنجیرەکە سێ بەرهەمە کە گالەکسی ئێس 21 و گالەکسی ئێس 21 پڵەس و گالەکسی ئێس 21 ئەڵترا لە خۆ دەگرێت و دوو ڕەنگ لە خۆ دەگرێت کە ”تارمایی وەنەوەشەیی“ و ”ڕەشی بەیانیان“ـن و پێشبینی دەکرێت پشتگیری پێنووسی زیرەک بکات و زنجیرەی نۆوت نەمێنێت، واتە کۆمپانیاکە لەمەودوا یەک فلاگشیپی هەبێت لە ساڵێکدا و چی دیکە دوو دانەی نەبێت، پێشبینی کراوە لە بۆنەی Samsung Unpacked کە لە ڕۆژی 14 مانگی داهاتوو بەڕێوە بچێت زنجیرەکە نمایش بکرێت، بە پێی تیزەرەکە بێت گالەکسی ئێس 21 و گالەکسی ئێس 21 پڵەس سێ کامێرا لە بەشی دواوەیدا لە خۆ بگرێت و گالەکسی ئێس 21 ئەڵترا پێنج کامێرا لە خۆ بگرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3qH0rAG
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە