بە فەرمی Youtube Rewind ئەم ساڵ هەڵوەشایەوە

یوتیوب Rewind ئەو ڤیدیۆیەیە کە یوتیوب لە کۆتایی ساڵدا بڵاوی دەکاتەوە و باشترین درووست کەرانی ڤیدیۆ و پڕ بینەرترین ڤیدیۆ و باشترینی ساتەکانی ڤیدیۆ لە ساڵەکەدا بۆ پلاتفۆرمەکە دیاری دەکات، بەڵام ئەمساڵ هەڵوەشایەوە

یوتیوب دەڵێت ”2020 ساڵێکی جیاوازە“ و ”ئێمە هەست بە درووستی ناکەین کە بەردەوام بین وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت“ و ئەمە بۆ یەکەمین جارە لە ساڵی 2010ـەوە ڤیدیۆی Youtube Rewind درووست نەکرێت، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ڤیدیۆکە ناڕەزایی و گاڵتەپێکردنی زۆری لێکەوتەوە بەهۆی هەڵبژاردنی باشترینەکان بە نادروستی و بە جۆرێک کە لە ساڵی 2018 ڤیدیۆی باشترینەکانی ساڵ زۆرترین Dislike بۆ هات لە چاو ساڵەکانی دیکە، هەروەها یوتیوب دەڵێت ”ئێمە دەزانین لەمساڵدا کۆششی زۆرتان کردووە و ڕێگاتان دۆزیوەتەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و فێربوون و پێکەنینی خەڵک و ساڵێکی سەختتان باشتر کرد“

 

هەرچەندە خەڵک زۆرینەی لەماڵەوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیرۆدەبوو، بەڵام یوتیوب بە ڤیدیۆ سەرهێڵەکانی خۆشی خستە دڵی خەڵکەوە و ئەو ڤیدیۆیانەی لە چەمکی ”لەگەڵ من“ـە زۆرترین بینەری هەبووە بۆ نموونە (لەگەڵ من ئامادەبە، لەگەڵ من بخوێنە، لەگەڵ من فێربە) و یوتیوب باسی لەوە نەکردووە کە ساڵی داهاتوو ڤیدیۆی Rewind بڵاو دەکاتەوە یاخوود نا، بەڵام ئەگەر دۆخەکە خراپتر بێت بێگومان بڵاوی ناکاتەوە، با هیوا بخوازین دۆخەکە بەرەو باشتر بڕوات و ئازیزانمان لەدەست نەدەین و ژیان بگەڕێتەوە بارێکی ئاسایی



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/36vCmDU
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە