بە فەرمی لاپتۆپی Razer Book 13 بە پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵەوە نمایش کرا

لەگەڵ ڕەیزەرە نوێیەکە دەتوانیت چێژ لە ڕوونما ببینیت!، بە ڕوونی 4K و ڕەهەندی 16:10، بە فەرمی کۆمپانیای ڕەیزەر لاپتۆپێکی نوێی بە ناوی Razer Book 13 نمایش کرد، کە بە سێ جۆری ڕوونما بەردەست دەخرێت کە یەکەمینیان قەبارەی 13 ئینجە بە ڕوونی 1920×1200 پێکسڵ و Touch نییە و دووەمینیان بە هەمان شێوە قەبارەی 13 ئینجە و هەمان ڕوونیش لە خۆ دەگرێت بەڵام Touchـە، هەروەها سێیەمینیان قەبارەی 13 ئینجە و ڕوونی 3840×2400 پێکسڵە و Touchـە، هەروەها بە پرۆسێسەرەکانی Core i5-1135G7 و Core i7-1165G7 بەردەست دەخرێت و گرافیک کاردی ناوەکی لە جۆری Xe G7 لە خۆ دەگرن، هەروەها بە ڕامی 8 گێگابایت لە جۆری LPDDR4X-4267 و ڕامی 16 گێگابایت لە هەمان جۆر بەردەست دەخرێت، هەروەها بە بیرگەی 256 گێگابایت و 512 گێگابایت لە جۆری PCIe 3.0 x4 بەردەست دەخرێت و هەر یەک لەم دەرچانە لە خۆ دەگرێت:

2 x Thunderbolt 4 Type-C (Fast Charge)

1 x USB 3.2 Gen 1 Type-A

Micro-SD Reader

3.5mm Combo Jack

Full Size HDMI 2.0

 

هەروەها پشتگیری (Wi-Fi 6 Intel (AX20x دەکەن و نرخی دەست پێکی لاپتۆپەکە 1199 دەبێت و نرخی کۆتایی لاپتۆپەکە 1999 دۆلار دەبێت و لەم مانگەدا بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/38KtRHD
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە