بە فەرمی مۆبایلی Poco M3 بە پاتری قەبارە 6000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییەوە نمایش کرا

ئەمڕۆ لقی سەربەخۆی کۆمپانیای شاومی (پۆکۆ) سێیەمین نەوەی لە زنجیرەی ئێم کە زنجیرەیەکی مۆبایلی نرخ هەرزانە ڕاگەیاند، ڕاستەوخۆ دیزاینی مۆبایلەکە سەرنجی بەکارھێنەران ڕادەکێشێت بە شێوازی کامێرای دواوەی کە وەک پارچەیەک خشتە بە ڕەنگی ڕەش و بە ڕەنگەکانی زەردی بریقەدار و ڕەش و شین بەردەست دەخرێت

 

 

باشترین تایبەتمەندی مۆبایلەکە بریتییە لە قەبارەی پاترییەکەی، کە قەبارەیەکی گەورەی هەیە و قەبارەی بریتییە لە 6000 مللی ئەمپێر.کاتژمێر و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 18 وات دەکات و دەتوانێت ئامێرێکی تریش بە کەیبڵی درووست بەهەمان هێز بارگاوی بکاتەوە و پۆکۆ شانازی دەکات بە پاتری مۆبایلە نوێیەکەیەوە و دەڵێت پاترییەکەی بەرگەی 5 ڕۆژ بەکارهێنان دەگرێت ئەگەر کاری سووکی پێ بکرێت و بەرگەی 3 ڕۆژ بەکارهێنانی ئاسایی دەگرێت و بەرگەی 1 ڕۆژی بەکارهێنانی قورس دەگرێت

لە پێشەوەیدا خاوەندارێتی لە ڕوونمایەکی قەبارە 6.53 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD پشتگیری تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز دەکات و بە پارێزەری ڕوونمای Gorilla Glass 3 ڕووپۆش کراوە و نۆچێکی شێوە دڵۆپەی کە کامێرای سێڵفی تێدا جێگیر کراوە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە

 

هەروەها لە دواوەیدا خاوەن 3 کامێرایە بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی، هەروەها هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 662ـە و بە بیرگەی 64 گێگابایت و 128 گێگابایت بەردەست دەخرێت و خاوەن ڕامێکی 4 گێگابایتە و بڵندگۆی جۆری Stereo و پەنجەمۆری لاتەنیشت لە خۆ دەگرێت و وەشانی ئەندرۆید 10ـی لەسەر جێگیر کراوە

نرخی مۆبایلەکە لە هەینی ڕەشدا بە 129 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و 149 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت، هەروەها لەدوای هەینی ڕەش یاخوود بڵێین لە دوای ڕۆژی 27 مانگ نرخی دەبێتە 149 دۆلار بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت دەبێتە 169 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2UZglIh
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە