بە فەرمی Motorola موبایلێکی نوێی بە ناوی Moto G9 Power ئاشکرا کرد

کۆمپانیای Motorola ـی ئەمریکی موبایلێکی نوێی ئاست مامناوەندی بە ناوی Moto G9 Power ـەوە ئاشکرا کرد.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی:

ڕوونما: 6.8 ئینج لەجۆری IPS LCD بە روونی +HD.
چیپسێت: Qualcomm Snapdragon662.
ڕام: 4 گێگابایت.
بیرگە: 128 گێگابایت (پشتگیریکردن لە بیرگەی دەرەکی Micro SD).
کامێرای دواوە: کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ، کامێرای Micro بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ، هەستەوەری قوڵی بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ.
کامێرای سێڵفی: 16 مێگاپێکسڵ.
پاتری: 6,000 میلی ئەمپێر/کاتژمێر، بارگاویکەرەوەیەکی خێرا بە توانای 20 وات.
دەرچە: USB-C – بیستۆک.
سیستەمی کارپێکەر: Android 10.
ڕەنگ: زەیتوونی، مۆری تۆخ.

 

پاتری ئەم مۆبایلە گەورەترین پاترییە تا ئێستا لە موبایلەکانی Motorola بینیبێتمان. بپێی گوتەی کۆمپانیاکە بێت، بەرگەی 60 کاتژمێر یان 2.5 ڕۆژ لە بەکارهێنانی بەردەوام دەگرێت. بەرگری لە بەرانبەر تۆز و ئاو هەیە.

تا ئێستا بەرواری بەردەستبوونی مۆبایلەکە دیاری نەکراوە. بەڵام ئەو وڵاتانەی کە لێی بەردەست دەبێت، بریتین لە وڵاتانی ئاسیا، ئەمریکای لاتین و ڕۆژهەڵاتی ناوراست، بەپێی راپۆرتەکانی Android Authority ئاماژە بە وڵاتانی ئەمریکای باکوور. نرخی 225$ دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/32pgw3I
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە