یاری Mass Effect trilogy نوێ دەکرێتەوە بۆ کۆنسۆڵە نوێیەکان و کۆمپیوتەر

یاری ئۆریجیناڵی Mass Effect trilogy بۆ کۆسنۆڵە نوێیەکان Remaster واتە نوێ کردنەوەی بۆ دەکرێت و ڕوونی 4K دەبێت و لە بەهاری ساڵی داهاتوو بۆ کۆمپیوتەر و کۆنسۆڵەکانی Xbox Series X و Playstation 5 بەردەست دەبێت و بەڵێنی فرەیمێکی بەرزتر و جۆرایەتییەکی بەرزتر و ڕوونی 4K دەدەن و لە ژێر ناوی Mass Effect Legendary Edition بڵاو دەکرێتەوە، هەروەها ستۆدیۆی BioWare ئەوەی ئاشکرا کرد کار لەسەر یارییەکی نوێ دەکەن بە ناوی Mass Effect universe و لە ئێستادا لە پەرەپێداندایە بەڵام ئەوەشی نەشاردەوە لە قۆناغێکی سەرەتایی پەرەپێدانەکەیدایە، هەروەها وتی یارییە نوێیەکە(مەبەست لە Remasterـکەیە) مۆدی تاک یاریزان و DLCـیەکان و ناوەڕۆکە زیادەکانی نێو یارییەکە و چەک و تەنانەت زریپۆشەکانیش دەگرێتەوە و BioWare بەڵێن دەدات گونجاندنێکی زۆر باش هەبێت لە نوێ کردنەوەکەیاندا و بەڵێنی ڕوونی 4K بۆ یارییە نوێ کراوەکە دەدەن



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3eDrszK
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە