ئەپڵ یەکەمین MacBook Pro ـی 13 ئینجی بە چیپی تایبەت بە خۆی نمایشکرد

ئەمشەو، کۆمپانیای ئەپڵ لە بۆنەیەکی تایبەتدا یەکەمین لاپتۆپی MacBook Pro ـی 13 ئینجی بە چیپی تایبەت بە خۆی نمایشکرد، ئەمەش بووە هۆی دەستپێکی شۆڕشێکی نوێ لە زنجیرە کۆمپیوتەرەکانی ماکدا.

MacBook Pro نوێیەکە خاوەن ڕوونمایەکی گەورەیە بە قەبارەی 13 ئینج. دیزاینی گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە، تەنها ئەوە نەبێت کە بەشی چوارچێوەی ڕوونماکەی گەورەتر کراوە لەبەر خاتری باشترکردنی کامێرا و هەندێک هۆکاری دیکە. بە هەمان شێوە، خاوەن 2 دانە دەرچەی Thunderbolt 4.

لە هەمووی گرنگتر، MacBook Pro نوێیەکە بە چیپی نوێی Apple Silicon ـی M1 کار دەکات، کە تایبەت کراوە بە ماکەکان و لە لایەن ئەپڵ خۆیەوە بەرهەم هاتووە تاوەک چیدیکە پشت بە Intel نەبەستن. چیپی M1 قەبارەی 5 نانۆمەترە و ئەپڵ دەڵێت کە خێراترین یەکەی ناوەندی (CPU) ـی هەیە، لەگەڵ هەبوونی گرافیکی خێراتر و توانایەکی زۆر زیاتر لە چیپەکانی Intel.

ئەپڵ دەڵێت توانای MacBook Pro ـی 13 ئینجی نوێ 2.8 جار خێراتر، گرافیکی 5 جار خێراترە لە نەوەی پێش خۆی. وە بە پێچەوانەی MacBook Air نوێیەکەوە، خاوەن سیستەمی ساردکەرەوەیە. ڕوونمای هەستیاری Touch Bar وەک خۆی هێڵدراوەتەوە.

توانستی پاترییەکەی باشترکردنێکی ئێجگار زۆری بە خۆیەوە بینیوە: بەرگەی تاوەک 17 کاتژمێر لە بەکارهێنانی وێب و 20 کاتژمێر لە سەیرکردنی ڤیدیۆیەکان دەگرێت. ئەمە 10 کاتژمێر زیاترە لە توانستی پاتری MacBook Pro ـی پێشتر.

لە ڕووی بژاردەوە، ڕامی بە قەبارەی 8 و 16 و 32 گێگابایت بەردەستە، وە بیرگەی بە بژاردەکانی 256 و 512 گێگابایت و 1 و 2 تێرابایتەوە لە جۆری SSD بەردەستە.

ئەمە بە بازدان و ئەنجامدانی شۆڕشێکی گەورە لە لایەن ئەپڵەوە هەژمار دەکرێت، چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر بوو پشتی بە چیپەکانی Intel دەبەست، هەرچەندە هەندێک چیپی بۆ مەبەستی جیاواز لە نەوەکانی پێشووی MacBook Pro بەکار هێنابوو وەک T2 بۆ بواری ئاسایشی.

ئەوەی ماوەتەوە بۆ ئاماژەپێدان بە تایبەتمەندییەکانی؛ کامێراکەی باشتر کراوە و جۆرایەتی وەرگر(مایک)ـەکەی کراوە بە ستۆدیۆ.

MacBook Pro نوێیەکە و ئەوانەی داهاتوو بە تەنها بە بژاردەی چیپی Apple Silicon بەردەست نابن، بەڵکو ئەپڵ بە بژاردەی چیپەکانی Intel ـیشەوە بەردەستیان دەکات.

نرخی ئەم MacBook Pro ـیە 13 ئینجییە لە 1,299$ دەستپێدەکات، لە ئەمڕۆوە بەردەست دەبێت بۆ کڕینی پێشوەختە و لە 17 ـی ئەم مانگەدا ڕەوانەی کڕیارە پێشوەختەکان دەکرێت و بۆ هەمووان بەردەست دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3pfrGlp
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە