ئەپڵ MacBook Air ـی نوێی بە چیپی تایبەت بە خۆیەوە ڕاگەیاند

لە پاڵ نمایشکردنی MacBook Pro ـی 13 ئینجی نوێوە، ئەمشەو کۆمپانیای ئەپڵ لە بۆنەیەکی تایبەتدا لاپتۆپی 2020 MacBook Air ـیشی وەک یەکەم نەوەی زنجیرە لاپتۆپەکە بە چیپی M1 ـی تایبەت بە خۆیەوە نمایشکرد.

لاپتۆپی MacBook Air ـی نوێ نرخی لە 999$ دەست پێدەکات (بۆ خوێندکاران بە 899$)، کە هەمان نرخی دەستپێکی نەوەی پێشووتریەتی. بە هەمان شێوە، لە ڕووی دیزاینەوە هاوشێوەی نەوەی پێش خۆیەتی؛ خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 13.3 ئینج و جۆری 2560 بە 1600 پێکسڵی Retina، ڕوونماکەی خاوەن تایبەتمەندی P3 ـەوە بۆ ڕەنگەکان و ڕووناکی 400 نیتە.

لاپتۆپەکە بە چیپی Apple Silicon ـی M1 بەهێز کراوە، بژاردەی یەکەمی لاپتۆپەکە خاوەن 7 ناوکی گرافیک و بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایتە. بژاردەی 8 ناوکی گرافیک و بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت، لەگەڵ بژاردەیەکی تر بە بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت.

چیپی M1 هاوشێوەی چیپەکانی iPhone 12 و iPad Air ـی نوێیە لە ڕووی بنچینەوە، بەمەش توانای چیپەکە لە هەموو زنجیرەکانی MacBook بە نزیکەیی وەک یەک دەبێت.

گرافیکی لاپتۆپە نوێیەکە 5 جار خێراتر، یەکەی ناوەندی 3.5 جار خێراتر و بیرگە SSD ـییەکەی 2 جار خێراترە لە نەوەی پێش خۆی، وە لە %98 ـی هەموو ئەو کۆمپیوتەرە کەسییانەش خێراترە کە لە ساڵی پار فرۆشراون. ئەوەی سەرنجی منی ڕاکێشاوە، ئەم MacBook Air هیچ پانکەیەکی ساردکەرەوەی نییە و بە تەواوی بێدەنگە، “هیچ پانکەیەک”!!

تەختەکلیلەکەی لە جۆری Magic Keyboard ـی نوێیە، کە بۆ یەکەمجار لە ئەمساڵدا ڕاگەیەندرا. ئیدی هەستەوەری ناسێنەرەوەی پەنجەمۆریشی هەیە، لەگەڵ دوو دانە دەرچەی Thunderbold 4 لە ئاڕاستەی چەپەوە.

پاترییەکەی چاوەڕوان نەکراوانە خۆڕاگرە، بە شێوەیەک کە بەرگەی 15 کاتژمێر لە بەکارهێنانی وێب و 18 کاتژمێر لە سەیرکردنی ڤیدیۆ بە بەردەوامی دەگرێت.

کامێراکەی پێشەوەی وەک خۆی بە ڕوونی 720 پێکسڵ هێڵدراوەتەوە، بەڵام ئەپڵ دەڵێت ئەنجامێکی باشتر بە دەست دەدات لە چاو نەوەکەی ڕابردوو، ئەمەش بە هۆی تەکنەلۆژیای ISP ـی ناو چیپی ناوازەی M1.

ئەمە یەکەم هەنگاوی ئەپڵە بۆ بەکارهێنانی چیپی تایبەت بە خۆی بۆ ماکەکان و پشت نەبەستن بە Intel، کە لە 2006 ـەوە چیپەکانی Intel بەکار دەهێنێت بۆ ماکەکانی خۆی.

نرخی MacBook Air ـی نوێ لە 999$ ـەوە دەست پێدەکات تاوەکو 2,049$، لە ئەمڕۆوە بەردەستە بۆ کڕینی پێشوەختە و لە ڕێکەوتی 17 ـی ئەم مانگەدا ڕەوانەی کڕیارە پێشوەختەکان دەکرێت و بۆ هەمووان بەردەست دەکرێت. بەڵام بوەستە، شتێکمان لە بیرچوو… بە ڕەنگەکانی ئاڵتونی و خۆڵەمێشی و زیوییەوە بەردەست دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3llbv3o
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە