بە فەرمی مۆبایلی Galaxy M21s بە پاتری 6000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییەوە نمایش کرا

دوای ئەوەی سامسۆنگ مۆبایلی گالەکسی M21 لە مانگی سێی ئەمساڵ نمایش کرد، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە مۆبایلێکی نوێی بە ناوی Galaxy M21s بە باشتر کردنی کامێراوە نمایش کرد

 

گالەکسی M21 خاوەن کامێرایەکی سێڵفی 20 مێگاپێکسڵی بوو، هەروەها خاوەن 3 کامێرا بوو لە بەشی دواوەیدا بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 5 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی، بەڵام گالەکسی M21s کامێرای سەرەکی لە جیاتی 48 مێگاپێکسڵ 64 مێگاپێکسڵە و سێڵفییەکەی لە جیاتی 20 مێگاپێکسڵ 32 مێگاپێکسڵە

تەواوی تایبەتمەندییەکانی تری گالەکسی M21s هاوشێوەی گالەکسی M21ـن، واتە هەڵگری چیپسێتی Exynos 9611ـیە و خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.4 ئینجییە لە جۆری Super Amoled و خاوەن پاترییەکی قەبارە 6000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە بە پشتگیری کردنی بارگاوی کەرەوەی 15 وات و هەستەوەری پەنجەمۆر لە دواوەیدا لە خۆ دەگرێت

 

مۆبایلەکە لە نێو پاکاتەوە کار بە وەشانی ئەندرۆید 10 دەکات و بە بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بەردەست دەخرێت و پشتگیری بیرگەی دەرەکیش دەکات تاوەکو 1 تێرابایت و مۆبایلەکە بە ڕەنگی ڕەش و شین بەردەست دەخرێت و نرخی BRL1,529 دەبێت لە وڵاتی بەرازیڵ کە بە نزیکی دەکاتە 275 دۆلاری یاخوود 230 یۆرۆ



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3k9EeGZ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە