بە فەرمی چیپسێتی Exynos 1080 بە قەبارەی 5 نانۆمەترییەوە نمایش کرا

لە دوای ئەپڵ و هواوەی، سامسۆنگیش چیپسێتێکی قەبارە 5 نانۆمەتری نمایش کرد بە ناوی Exynos 1080 و لە ساڵی داهاتوو کۆمپانیای ڤیڤۆ لە مۆبایلە ئاست بەرزەکانیدا بەکاری دەهێنێت و جێگیری دەکات

 

چیپسێتەکە لەسەر بناغەی 5 نانۆمەتری لە جۆری EUV پێک هاتووە و 8 ناووک لە خۆ دەگرێت کە گەورەترینیان لە جۆری Cortex A-78ـە بە خێرایی 2.8 گێگاهێرتز و 3 ناووک لە جۆری Cortex A-78 بە خێرایی 2.6 گێگاهێرتز و 4 ناووک لە جۆری Cortex A-55 بە خێرایی 2.0 گێگاهێرتز، هەروەها گرافیکی Mali-G78 MP10 بە دە ناووکەوە لە خۆ دەگرێت و پشتگیری ڕامی جۆری LPDDR4x و LPDDR5 دەکات و پشتگیری بیرگەی جۆری UFS 3.1 دەکات

بۆ ڕوونماش لە ڕوونی +WQHD پشتگیری پشتگیری تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز دەکات و بۆ ڕوونی +FHD پشتگیری تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز دەکات و هەروەها لە ڕووی کامێراوە پشتگیری تاک کامێرا بە ڕوونی 200 مێگاپێکسڵ دەکات و پشتگیری جووت کامێرا بە ڕوونی 32MP+32MP دەکات و پشتگیری تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K و 60 وێنە لە چرکەیەکدا بە فۆرماتەکاتی HEVC(H.265)/H.264/VP8/VP9 دەکات و هەر یەک Bluetooth 5.2 و Wi-Fi 6 لە خۆ دەگرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Uk0inZ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە