کۆمپانیای EA چۆنێتی کار کردنی تایبەتمەندی Backward Compatibility لەسەر کۆنسۆڵە نوێیەکان ئاکشرا کرد

لامان ئاشکرایە سۆنی و مایکرۆسۆفتیش کار لەسەر تایبەتمەندی Backward Compatibility واتە گونجاندن و کار پێ کردنی یارییەکانی کۆنسۆڵەکانی پێشوو لەسەر کۆنسۆڵە نوێیەکان دەکەن و ڕۆژ بە ڕۆژ نزیک دەبینەوە لە بڵاو کردنەوەی کۆنسۆڵەکان و بە جۆرێک تەنها 4 ڕۆژ ماوە بۆ بڵاو کردنەوەی ئێکس بۆکسە نوێیەکان و 13 ڕۆژ ماوە بۆ بڵاو بوونەوەی پلەیستەیشن 5 لە سەرتاسەری جیهان، کۆمپانیای EA پلانی خۆیان بۆ تایبەتمەندییەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت (ئامانجمان کار کردنی یارییە کۆنەکانمانە لەسەر کۆنسۆڵە نوێیەکان بە باشترین کوالێتی و بەرزترین FPS) و زانیاری لەسەر تایبەتمەندییەکە بڵاو دەکاتەوە

 

سەرەتا لە یاری Star Wars Squadrons دەست پێ دەکەین و بە دوو بژاردە بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنەرانی ئێکس بۆکسە نوێیەکان، بۆ ئێکس بۆکس Series S بە ڕوونی 1440p و 60 وێنە لە چرکەیەکدا بەردەست دەبێت و بۆ ئێکس بۆکس Series X بە ڕوونی 4K و 60 وێنە لە چرکەیەکدا بەردەست دەبێت، بەڵام بەداخەوە بۆ بەکارهێنەرانی پلەیستەیشن 5 هەر بە ڕوونی پلەیستەیشن 4 پرۆ بەردەست دەبێت کە ڕوونی 1440p و 60 وێنە لە چرکەیەکدایە و خۆشبەختانە یارییەکە پشتگیری cross-play دەکات واتە دەتوانرێت لە نێوان کۆنسۆڵەکان و کۆمپیوتەر و هتد.. بەکارهێنەران بتوانن پێکەوە یاری بکەن

دووەمین یاری بریتییە لە Apex Legends کە لەسەر هەردوو کۆنسۆڵە نوێیەکەی ئێکس بۆکس و پلەیستەیشنیش بە ڕوونی 1440p یاری پێ دەکرێت و پلان وایە ساڵی داهاتوو بەرەوپێشچوون لە ڕواڵەتی یارییەکەدا ڕوو بدات و هاوشێوەی یاری Star Wars Squadrons پشتگیری cross-play دەکات

هەروەها لە بەشی وەرزشی کۆمپانیاکەدا، هەردوو یاری Madden NFL 21 و FIFA 21 لە ڕۆژی 4 مانگی داهاتوو بەردەست دەخرێن و ئەوانەی خاوەنی یارییەکەن بە خۆڕایی وەشانی کۆنسۆڵە نوێیەکان بەدەست دەهێنن و هەردوو یاری NHL 21 و UFC 4 لەسەر کۆنسۆڵە نوێیەکان خێراتر لۆد دەبن و فرەیمی زیاتریش دەبەخشن و هەروەها یاری Need for Speed: Hot Pursuit Remastered بۆ کۆنسۆڵە نوێیەکان پشتگیری تایبەتمەندی Backward Compatibility دەکات و یاری The Sims 4 لۆد کردنی خێراتر و فرەیمی بەرزتر لە کۆنسۆڵە نوێیەکان بەدەست دەهێنێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/38h3c56
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە