هەردوو ئێکس بۆکسە نوێیەکە ژمارەیەکی پێوانەیی فرۆشتن دەشکێنن لە بەریتانیا

بە پێی وتەی ئەو نووسەرانەی لە VGC کار دەکەن، لە یەکەمین ڕۆژی بڵاو کردنەوەی هەردوو کۆنسۆڵی Xbox Series X|Sـدا بە نزیکی 155,000 دانە لە هەردوو کۆنسۆڵەکە لە بەریتانیا فرۆشراوە، کە ئەمەش ژمارە پێوانەییەکی نوێیە بەراورد بە ساڵی 2013 کە لە دوو ڕۆژی سەرەتای بەردەست خستنی ئێکس بۆکس وەن 150,000 دانەی لێ فرۆشرا، شایەنی باسە بازاڕی بەریتانیا بۆ ئێکس بۆکس ڕاستەخۆ لە دوای ئەمریکاوە دێت و زۆرترین فرۆشی کۆنسۆڵەکانی ئێکس بۆکس لە دوای ئەمریکا بەریتانیایە

 

هەرچۆنێک بێت، هێشتان فرۆشی ئێکس بۆکسە نوێیەکان پێش پلەیستەیشن 4 نەکەوتۆتەوە لە بەریتانیا، فرۆشی پلەیستەیشن 4 لە 48 کاتژمێری یەکەمیدا لە بەریتانیا 250,000 دانە بوو و زۆرترین فرۆشی کۆنسۆڵەکان بووە لە سەرەتای بڵاو بوونەوەیان لە مێژووی وڵاتی بەریتانیا



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/32JYVnm
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە